بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وێنەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,754) پەڕتووک||
📅 29-03-2020
باکووری کوردستان
- لە گوندی رچکی مزگری دێرسم کە 64 کەسی تێدا دەژین، دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران و گوندەکە بە تەواوی کەرەنتینەکرا. هەردوو کەسەکە لە ئەستەنبوڵەوە گەڕاونەتەوە.[1]
- بە هۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بە تایبەت لە گرکی لەگ لافاوێکی بەهێز دروست بوو و بووە هۆی رووخانی پردی گوندی کێشکێی نێوان گرکێ لەگ و ناوچەی ئالیا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- رێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، باسی لە دەسبەسەرکردنی 4 کەس لە مەئموورانی زیندانی شاری سەقز، بەهۆی ه
📅 29-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-03-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی وون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی وونی رێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو(ناسح مەجید فەقێ ئۆمەر)ە، ناسراو بە(مەلا ناسیح تۆماری)ساڵی(1942)لە گوندی(تۆمار)ی ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتۆتە ژیانەوە.
لەمناڵیەوە لەگوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لەتەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول درێژە بەخەبات دەدات.
س
👫 مەلا ناسیح تۆماری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ناسیح تۆماری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مستەفا عەسکەری
نووسەر و مافناس. رۆژی 30-03-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 مستەفا عەسکەری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مستەفا عەسکەری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 --- 29/3/2013

تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە 29/3/2013ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ریز و تەقدیری خەڵکی بوو. له و خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و رێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە موسکۆ و بولگاریا ف
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,623 | وێنە 58,065 | پەڕتووک PDF 10,754 | فایلی پەیوەندیدار 40,087 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,991 |
📝 هەپەگە دەربارەی کاری 'سیخوڕی' راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
هەپەگە دەربارەی کاری 'سیخوڕی' راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

فەرماندەیی ئەیالەتی سەرحەد-ی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگەهەپەگە' دەربارەی کاری 'سیخوڕیی' دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان و بەتایبەتی لە هەرێمی سەرحەد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، تێکۆشانی ئازادیی تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردستان ماوەی 40 ساڵە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت. ئەو تێکۆشانە ڕاستیی گەلی کوردە و چیتر ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت و کوردی گەیاندووەتە بەر دەروازەکانی ئازادی.
فەرماندەیی هەپەگە دەستنیشانیشی کردووە، تەڤگەری ئازادی، سیاسەتی سڕینەوەی کوردی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە راوەستاندووە و دەوڵەتی تورکیاش بەو ڕێ و ڕێبازانەی، کە لە عەقڵیەت و پێوەری مافەکان و یاسای شەڕ و ئەخلاقی مرۆڤایەتیدا جێگەیان نابێتەوە، بە مەبەستی سڕینەوە و پاکتاوکردن هێرش دەکاتە سەر تەڤگەری ئازادی.
لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە بۆ ئەنجامدانی سڕینەوەی فیزیکی و سڕینەوەی کلتووریی، بە هەموو شێوەیەک سیاسەتە چەپەڵەکان لە دژی کورد بەڕێوەدەبەن، بەڵام گەلی کورد هیچ کات سازش لەسەر دۆزی ڕەوا و ئازادیی خۆی ناکات.
ئەو مرۆڤانە دەکەنە سیخوڕ کە باری داراییان باش نییە
فەرماندەیی ئەیالەتی سەرحەدی هەپەگە ڕایانگەیاندووە دەوڵەتی تورکیا، کە ناتوانێت لە بەرامبەر دۆزی مافدارانەی گەل سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئێستاش بە سەرچڵیی هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە، بەشێوەیەکی بەردەوام هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و دەستکەوتەکانی لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا. بە گرتن، دەستگیرکردن و ئەشکەنجە هەوڵ دەدات گەل ملکەچ بکات.
لەبەردەوامی لێدوانەکەیاندا، هەپەگە ئاماژەی بە کرداری فاشیستان داوە، کە لە دەرەوەی پێوانە مرۆڤایەتییەکان ئەنجامیان دەدەن و لەو بارەیەوە نووسیویانە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا، زۆر و وزەحمەتییە ماددی و داراییەکان و کێشەکانی ژیانی مرۆڤی کورد لە دژی گەل بەکاردەهێنن. کارێکی وا دەکەن ئەوان لە دژی گەلەکەی خۆیان بەکاربهێنن. ئەمەش بە هەڕەشە و گوڕەشە دەکات. بە هەموو ڕێبازێک هەوڵ دەدەن، کە مرۆڤەکان بکەنە سیخوڕی خۆیان. بە تایبەتی ئەو مرۆڤانەی، کە لایەنی داراییەیان باش نییە و ئاگایان لە ڕاستی دوژمن نییە، دەبنە ئامانجی دوژمن و دەکرێنە سیخوڕ.
تۆڕی سیخوڕیی چۆن دروست دەکرێت؟
بە مرۆڤە وڵاتپارێزەکانی ئێمە دەڵێن، کە بەگوێرەی یاساکانی سڕینەوەی کۆماری تورکیا تاوانیان ئەنجام داوە و دەبێت دەستگیر بکرێن، بەڵام ئەگەر کاری سیخوڕیی قەبوڵ بکەن، ئەوا ئازاد دەکرێن. بەم شێوەیە کاری سیخوڕییان بەسەردا دەسەپێنن. هەندێک کەس کە دەبنە قوربانی ئەم سیاسەتانەی دوژمن، ئەو مرۆڤە دڵسۆزانەن، کە بەپێی بەها ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا لاوازن، یان لەو بەها ئەخلاقییانە بێزارن. ئەو کەسانە دەکەونە داوی دوژمنەوە.
دوژمن ئەو کەسانە بۆ ماوەیەک دەستگیر دەکات و دواتر دەیانگرێتە خۆ و ماوەیەک پەروەردەی سیخوڕییان پێدەدەن. لە بەرامبەر هەر هەواڵ و زانیارییەکی سیخوڕی لە دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی، راستەوخۆ پارە بە سیخوڕەکان دەدەن. بۆئەوەی ڕۆژانە لەگەڵ میتی تورکیدا لە پەیوەندیدا بن، تەلەفۆنی تایبەتیان پێ دەدرێت. ئەو کەسانەی بوونەتە سیخوڕ بەناوی شوانێتیەوە یان وەک گوندنشین دەڕۆنە ناوچەکان و سنووری گەریلا و شوێنی گەریلاکان بە دوژمن ڕادەگەیەنن. نەک تەنها سیخوڕی بەسەر گەریلاوە دەکەن، بەڵکو سیخوڕی بەسەر گەلیشەوە دەکەن. ناوی ئەو گوندنشینانەی کە سەردانی ناوچەکان و سنووری گەریلا دەکەن، دەدەنە دوژمن. لەبەرئەوە کێشەی جددی دێتە ئاراوە بۆ مرۆڤەکانمان. بنەماڵەی ئەو کەسە سیخوڕانە ئاگایان لە کاری سیخوڕیی ئەندامەکانی خێزانەکانیان نییە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە گەلی کورد خیانەت بە کارێکی باش نازانێت و دەزانێت کە ئەخلاقی کۆمەڵایەتیی ئەو کەسانە قەبوڵ ناکات.
ڕووداوەکەی مەولود بەنگی
فەرماندەیی ئەیالەتی سەرحەد باسی ئەوەیکرد، گەلی سەرحەد لەسەر بنەمای بەرخۆدانی مێژوویی خاوەنی ڕۆحێکی بەهێزی وڵاتپارێزین و ڕایانگەیاندووە دەوڵەتی کۆماری تورکیا دەیەوێت لە دژی گەلی سەرحەد سیاسەتی 'کوشتنی کورد بەدەستی کورد' بە باشی بەڕێوەببات. دەیەوێت بەشێوەیەکی تایبەت لە هەرێمی سەرحەد کاری سیخوڕی بەڕێوەببات. نمونەیەکی ئەم سیاسەتەی دوژمن، کۆنترایەکە (بە کرێگیراوێکی دژ بە گەریلا) بەناوی مەولود بەنگی. مەولود بەنگی لە ساڵی 2015 ەوە تا ئەو کاتەی بە سزای گەل گەیەندرا لە کاری سیخوڕیی بەردەوام بوو و ئامادە نەبوو دەستبەرداری کاری سیخوڕی بێت. بەهۆی کاری سیخوڕیی ئەوەوە زۆر مرۆڤی وڵاتپارێزی ئێمە دەستگیرکران. هەروەها دوو هاوڕێی ئێمەش شەهید کران. مولود بەنگی کە دەستی لە کاری سیخوڕیی بەرنەدەدا و دوژمنایەتیی گەلی دەکرد، دەستیشی بە خوێنی شەهیدانی کوردستان سوور بوو بوو، بۆیە ڕۆژی 26 ی حوزەیرانی 2018 لە گوندی تورکمان-ی سەر بە بازید، لەلایەن تیمێک لە گەریلاکانمانەوە بە سزا گەیەندرا.
داواکاری لە گەل
لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە میدیا و ئەندامانی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ی فاشیست بە سزاگەیاندنی ئەو سیخوڕەیان بۆ مەبەستی خۆیان بەکارهێنا و هەوڵیاندا سزادانەکەی بە شێوەیەکی جیاواز بە رای گشتی نیشان بدەن. خەمی دوژمن خاوەندارێتیکردن نییە لەو سیخوڕە، بەڵکو خەمی دوژمن ئەوەیە، کە پێش لەوە بگیرێت، ئەو تۆڕە سیخوڕییەی لە سەرحەد چاندووێتیی لەبەر یەک هەڵنەوەشێتەوە، بۆیە دەیانەوێت ترسی خۆیان لە بەسزاگەیاندنی خیانەتکاران بشارنەوە.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەی فەرماندەیی ئەیالەتی سەرحەدی هەپەگەدا داوا کراوە ئێمە بانگ لە گەلی خۆمان دەکەین کە ئاگایان لەم سیاسەتە چەپەڵانەی دوژمن بێت و نەکەونە ناو تۆڕی هەڵخەڵەتێنەری دوژمنەوە. هەروەها تەواوی ئەو کەسانە هۆشیاردەکەینەوە کە بە زانابوون یان بە زانانەبوون کەوتوونەتە ناو کاری سیخوڕیکردنەوە بۆ دەوڵەتی تورکیا، کە هەرچی زووە دەست لەو کارە سیخوڕییانە هەڵبگرن.[1]
02-07-201802-07-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-07-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-07-2018
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2018 10:49PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2018 11:46PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2018 11:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 764 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هەپەگە دەربارەی کاری 'سیخوڕی' راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-07-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574