لە دایکبووی#05-05-1979# شاری #سلێمانی#یە
سەرەتا لە تیپە میللییەکانەوە دەستی پێکردووە، دواتر چووتە تیپی بێچووەشێرانی دابان. پاشان تازە پێگەیشتوانی دابان و بووە بە کاپتنی تیپ. ساڵی 1996 پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.
پاشان هەر له و تیپەدا پلەکانی یاریزانێتی بریوە تا گەشتووەتە ئاستی پێگەیشتوان
لەگەل هاورێکانی ساڵی 1997 لەیانەی بەختیاری یاریکردووە.
پاشان ساڵی 1998 پەیوەندی دەکات بە یانەی ئاشتیەوە.
1998 بۆ هەڵبژاردەی گۆرەپان و مەیدانی پەروەردەی سلێمانی یاریکردووە پلەی یەکەمیان بەدەست هیناوە لەسەر ئاستی پەروەردەکانی کوردستان.
لەیانەی ئاشتی ساڵی 1998 بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە ئه و ساڵە یاری بکات
ساڵی 1999 بۆ هەلبژاردەی پەروەردەی سلێمانی یاریکردووە و پلەی دووەمیان بەدەستهیناوە لە سەر ئاستی کوردستان.
هەر هەمان ساڵ پەیوەندی کردووە بە یانەی وەرزشی سلێمانیەوە.
لە خولی کوردستان و خولی پلەیەکی عیراقی یاری بۆ یانەی سلێمانی کردووە
لە ساڵی 2001 پەیوەندی ئەکات بە یانەی سەناعەوە پلەی یەکەم لە خولی پلەیەکی کوردستان بەدەست ئەهێنن.
پاشان لە یانەی ئاشتی یاریکردۆتەوە تا ساڵی 2006 لە خولی کوردستان.
لەسالی 2006 توشی پێکان دەبێت ئەژنۆی دەشکێت لە یاری نێوان ئاشتی و ئارارات
به و هۆیەوە واز لەیاری کردن دەهێنێت بە یەکجاری.