وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داهاتی مانگێکی نەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی کرد
📊 آمار و گەپ آزمایی
دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانوەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە نزیکەیی بڕی 400 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی نەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کردووە بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەپێی ئه و داتا و ئامارانەی دەست دواڕۆژ کەوتوون، ئاستی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ڕابردوو (حوزەیران)دا نزیکەی 344 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ کە لە سەرچاوەیەک لە کەرتی نەوت و وزەی هەرێم دەستیکەوتووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی لە 8 کێڵگەی سەرەکی نەوتی هەرێم لە 1ی حوزەیران تاوەکو 30ی حوزەیران بریتیبووە لە، 344 هەزار و 133 بەرمیلی رۆژانە. پێشبینیشدەکرێت، لە چوار مانگی داهاتوودا هەرێم ڕۆژانە زیاتر لە 370 بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ و هەڵکەندنی بیری نوێ.
بە وتەی سەرچاوەکەی دواڕۆژ، مانگی ڕابردوو یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بە 61 دۆلار 33 سەنت فرۆشراوە، لەکاتێکدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەمانگی حوزەیران لە جیهان لە نێوان 74 بۆ 76 دۆلاری ئەمەریکی بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، ڕۆژی 28ی حوزەیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوای دەرهێنانی شایشتە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرزەکان، بە نزیکەیی بڕی 400 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی نەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کردووە بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئه و نەوتەی لە هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا هەناردەی دەرەوە کراوە، لە لایەن کڕیارانی نەوتی هەرێم فڕۆشراوەتە هەریەک لە وڵاتەکانی (کڕواتیا، قبرس، یۆنان، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، ئیسپانیا، ئیسرائیل، ڕۆمانیا و مۆڵداڤیا).
بەر لە ڕووداوەکانی 16ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان، لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ڕۆژانە زیاتر 560 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
[1]
02-07-201802-07-2018 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)