لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-10-2018
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەکرەم خەلیلی، تەمەن 27 ساڵ، خەڵکی کووران لە ناوچەی سۆمای
برادۆستبرادۆست، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.
[6]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 03:4، بوومەلەرزەیەک لە ناوەندی شارۆچکەی تازەئاباد-ی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کورستان روویدا، بوومەلەرزەکە کە شارەکانی
جوانڕۆجوانڕۆ و گاوارەی پارێزگای کرماشان و هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکراوە. بەرپرسانی فریاکەوتن لە کرماشان دەڵێن: ئەو بوومەلەرزەیە زیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
[3]
- کاوە بەهرامی، فەرماندەی هێزی
پێشمەرگەپێشمەرگەی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمی حیزبی دێموکرات، بەیاننامەی قەرارگای حەمزە، سەبارەت بە تۆپباران نەکردنی مەقەڕەکانی حدکای ڕەت کردەوە. ناوبراو دەڵێت: سپای پاسداران لەو بوردوومانەدا لە مووشەکی 30 کیلۆیی دروسکراوی ساڵی 2017 کەڵکی وەرگرتووە.
[6]
- هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری
سنەسنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی فواد و ئازاد ئەمجەدی لە شارەکی نەساجی و ئەو دوو برایەیان دەسبەسەر کردووە.
[6]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دەستیان بەسەر زیاتر لە 300 سەر مەڕوماڵاتی خەڵک لە شاخەکانی کوڕا بەڕی سپی لە ناوچەی مەرگەوەڕی
ورمێورمێدا گرت.
[6]
- سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورس لە جۆری کاتیووشا و تانک ڕەوانەی ناوچە سنورییەکانی شاری ورمێ دەکات.
[6]
باشووری کوردستان
- دەستەی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەی عێراق ئاشکرایکرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەزەیەک سنوری شاری
هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتووەتەوە و گوڕەکەی نزیکەی 4.5 پلەی رێختەر بووە.
[1]
- ئەمڕۆ کاتژمێر10:20 خولەک تۆپخانەکانی سوپای ئێران دەستیان بە تۆپبارانی گوندەکانی ماتا، تۆپزاوا و بەربزن لە دەڤەری
برادۆستبرادۆست-ی سەر بە پارێزگای هەولێر.
[4]
- یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی سعودیە لە
هەولێرهەولێر نیشتەوە. لەمەودوا لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ گەشتی ئاسمانی لەنێوان عەرەبستانی سعودیە و هەولێر ئەنجامدەدرێت.
[1]
- رێکخراوی فردریچ ئیبێرتی ئەڵمانی کە چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووه و رایگەیاند رێژەی بەشداری دەنگدەران له و هەڵبژاردنەدا کەم بووە و جێگەی چاوەڕێی و پێشبینی ئه و چاوەدێرە بیانیانە نەبووە کە چاودێری پرۆسەکەیان کردووە.
[1]
- فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: د.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح تەنها کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و داوای لەنوێنەرانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانی و عیراقییەکان کرد کە متمانەی خۆیان بەکاندیدەکەی یەکێتی ببەخشن.
[2]
- شۆڕش حاجی، گوتەبێژی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، هەنگاوی یەکەمی بزووتنەوەی گۆڕان رەتکردنەوەی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنە و لەدوای هەڵبژاردن بە پەیکەری رێکخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕاندا دەچینەوە.
[5]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ رایگەیاند، کە بەشداری پەرلەمانی کوردستان ناکەن بەهۆی ئەو ساختەکارییەی روویداوە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە گوندی قیبارا-ی سەربەناوەندی
عەفرینعەفرین ژمارەیەکی زۆرلە هاووڵاتیانی ئێزدی کە ژنیشیان تێدایە لەکاتێکدا کە سەردانی کێڵگەو باخە زەیتوونەکانی خۆیان دەکرد لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانەوە ڕفێندران.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: کاژێر 2ی سەرلەبەیانی بە مووشەکی (زەمین - زەمین) لە شاری
کرماشانکرماشانەوە چەند ئامانجێکی لە شاری ئەلبوکەمالی رۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، بەبێ خستنەڕووی ئاماری هێرشە مووشەکیەکە، تەنیا ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی چەند چەکدارێک دەکرێت.
[2]
- ئاژانسی ئیلنا لە زاری عەبدول محەمەد زاهێدی، پارێزگاری قەزوین و ئەکبەر باقری سەرۆکی بەشی کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای قەزوین بڵاویکردەوە، زیادبوونی چەندین بەرامبەری نرخی تەماتە بەهۆی بازرگانانی هەرێمی کوردستانەوەیە کە هەموو بەرهەمەکانی تەماتە دەکڕن و بازاڕەکانیان خاڵی کردووتەوە.
[1]
- ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی چوونی
ئەردۆغانئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا تەنیا لە بەرلین و کۆڵن 10 هەزار پۆلیس ئەرکدارکراون، ئەوەش حەوت بۆ هەشت ملیۆن دۆلاری بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا تێچووە.
[4]
- بانکی ناوەندیی چین وڵاتی ئێرانی بەهۆی پێبەندنەبوون بە یاساکانی هێزی کاری کردارە داراییەکان (فاتف - FATF) خستە ریزی ئەو وڵاتە زۆر مەترسیدارانەوە، کە ئەنجامدانی کاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵیاندا مەترسیدارە.
[3]