图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,791
图片 106,208
书籍 19,175
相关文件 96,624
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
库尔德文件

لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
库尔德文件

ئەمڕۆ 1/7/2018، لە دیوانی پارێزگای #سلێمانی#دا؛ پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردیی باس لە بارودۆخی ئاسایش و ئارامیی پارێزگاکەو هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کراو، سوپاسی هاووڵاتیان و هەموو فەرمانگەو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا کە بە دڵسۆزانەو گیانێکی بەرپرسانەو نیشتمانییانەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ‌ کردووە.
لەپێناوی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هاووڵاتیان و پارێزگاکەشماندا بڕیاردرا بە:
یەکەم: بەردەوامبوونی لیژنەی هاوبەشی هێزەکانی ناوخۆ کە پێشتر بەفەرمانی پارێزگار پێکهێنراون، بۆ بنەبڕکردنی تاوان و دیاردەی چەکداریی و ئۆتۆمبێلی بێ‌ ژمارەو بێ‌ مۆڵەت و هەر سەرپێچییەکی تر.
دووەم: بەردەوامبوونی هەماهەنگیکردنی لیژنەی ئارامیی شاری سلێمانی و لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆ قەدەغەکردنی دیاردەی سەرپێچیکردن و زیادەڕەویی و خراپیی کوالێتیی و سواڵکردن و تێکدانی نەزمی گشتیی و هەر دیاردەیەکی نەخوازراوی تر پێکهێنراون.
سێیەم: دەستگیرکردنی هەموو ئەو گومانلێکراوانەی لەلایەن دادگاوە داواکراون.
چوارەم: هەر کەسێکی بیانیی کە مۆڵەتی مانەوەی لە هەرێمی کوردستاندا پێدراوە؛ پێویستە سێ‌ مانگ جارێک پشکنینێکی تەندروستیی ڕەسمیی بکات و بەپێچەوانەوە خۆیشی و ئەو شوێنەیشی کاری تێدادەکات بەرپرسیار دەبن.
پێنجەم: هێزەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و پۆلیسی بەرگریی و فریاکەوتن، هاوکارو هەماهەنگی هێزەکانی ناوخۆو ئاسایش دەبن بۆ ڕێگرتن لە هەر زیادەڕەویی و سەرپێچیکردن و هەر دۆخێکی پێویست؛ بەپێی ڕێنمایی پارێزگاری سلێمانی.
شەشەم: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی پارێزگای سلێمانی، هەموو تیمەکانی ئامادە دەکات بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوو ئاگرکەوتنەوەیەک، لەم بارەیەوە ڕێنمایی پێویست پێشکەش بە هاووڵاتیان و فەرمانگەو کۆمپانیاکان دەکات.
حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕێگریی لە هەر حاڵەتێکی بیرهەڵکەندنی نایاسایی دەکات و بەپێی یاساو لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی پارێزگاری سلێمانیدا؛ مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا دەکات، هەروەها بەوردیی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە پاراستنی دارستان و ژینگەو ڕاوکردن جێبەجێ‌ دەکات.
هەشتەم: ڕێکخستنەوەی گرتوخانەکان و نەهێشتنی هیچ جیاوازیی و جیاکارییەک و چاودێریکردنی وردی شێڵتەرو خانەو گرتوخانەو دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی تر.
نۆیەم: پێویستە هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا، بڕیارو ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی جێبەجێبکەن.
دەیەم: لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی سەروەریی یاسادا؛ لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دادگاکان و داواکاری گشتیی و دادوەرەکاندا کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دانانی چێوەیەکی یاسایی پتەو بۆ چەسپاندنی یاساو سزادانی تاوانباران.
یانزدەیەم: ڕێکخستنەوەی شوێن و دامەزراوە گەشتیارییەکان و شوێنە گشتییەکان بەپێی ڕێنماییەکانی پێشووی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی.
دوانزدەیەم: تیمی فریاکەوتنی هاوبەش بۆ شوێنە گەشتیاریی و گشتییەکان پێکدەهێنرێن.
سیانزدەیەم: هەموو ئەم بڕیارو ڕێنماییانە بەبێ‌ جیاوازیی و گوێدانە پلەو پایەو پۆستی کەسە سەرپێچیکەرەکان، جێبەجێدەکرێن.
چواردەیەم: پارێزگاری سلێمانی؛ پشتیوانیی و هاوکاریی پێویست پێشکەش بە هەموو فەرمانگەو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان‌.
لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی سوپاسی بڕیارو دەستپێشخەرییەکەی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دامەزراوەکانی تر دەکات، کە پشتیوان و جێبەجێکاری بڕیارو ڕێنماییەکانی پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی دەبن.[1]
#01-07-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,989
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 01-07-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 95%
95%
添加( هاوڕێ باخەوان 01-07-2018
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on02-07-2018
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):02-07-2018
URL
此产品已被浏览1,989
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,791
图片 106,208
书籍 19,175
相关文件 96,624
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!