کانی سپی بە پیرۆزترین کانی لە ئایینی ئێزدی لە قەڵەمدەدرێت و پێویستە هەموو ئێزدییەک لانیکەم لە ژیانیدا جارێک خۆی بەو ئاوە پاکبکرێتەوە.
بەڵام بەهۆی لێدانی بیر لەنزیک #لالش# و کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین، ئەمساڵ ئاوەکەی 60% کەمبووەتەوە.
پیاوانی ئایینی ئێزدی دەڵێن، لەبەرئەوەی ئەو کانییە پیرۆزە، بەڵام نابێ کانییەکانی لالش ئاوەکەی کەم ببێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی ڕووداو لە پەرستگەی لالش شەش کانی هەن کە لە ساڵانی ڕابردوو دووانیان وشکبوون و ئاوی کانییەکانی دیکەش کەمیکردووە.
پەرستگەی لالش 15 کیلۆمەتر لە باکووری سەنتەری قەزای شێخان دوورە و پەرستگەی سەرەکی کوردانی ئێزدییە.[1]
#01-07-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,173 keer bekeken