دووشت خۆشەويستی لەحەد بەدرە، يەک نۆبەرە و دوو پاشەبەرە
مرۆڤ بەمناڵی خۆی دەڵێت(جەرگ) واتە وەک جگەری خۆيەتی، ئەمەش گوزارشتە لەوەی پارچەيەکی خۆتە وەک دواکەوتە و هەسارەکان هەر دڵی دواکەوتە لەسەر هەسارەکەيەتی و هەسارەکەش خولانەوەی بەدەوری خۆی وەک لە ئامێز گرتنيەتی، هەموو ئەمانە واتە مناڵ و نەوە لەخۆشيدا ببينرێن شيرين و مژدەبەخش و ئارام بەخشن لە ناخۆشيدا ببينرێن تاڵی و ئازار و بێ ئۆقرەيی ڕوو لە دايک و باوکان دەکات، ئينجا نۆبەرە کە مناڵی يەکەمی هەموو خێزانێکە لەبەر ئەوەی يەکەم مناڵيانە هەموو شتێکی بۆ دەکرێت و زۆر شيرينە و ئەوەی لە توانای خێزان بێت بۆی دابين دەکرێت کە گەورەش بوو ئه و ڕێز و نازداريەی نۆبەرەييەی بۆ هەژماردەکرێت و بە بچوکەکان دەوترێت دەبێت ڕێزی بگرن، سەبارەت ئاخروئۆخری يان دوا مناڵ کە پاشەبەرەی پێ دەوترێت لەبەرئەوەی منالەکانيتر گەورە بوون و له و قۆناغەدا تازە گەشەی جەستە و زمانی و ژيانی دەست پێدەکات هەموو ئەندامانی خێزان گەورە و گچگە خۆشيان دەوێت و توند لە ئامێزی دەگرن و ماچی دەکەن و بەعاردی ناکەوێت هەر لەوبارانەوەيەوە وتراوە(دووشت خۆشەويستی لەحەد بەدرە، يەک نۆبەرە و دوو پاشەبەره)
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,557 անգամ