سەڵاحەدین بەهادین ئەمیداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئ
📝 Belgeler
بەڕێز جەنابی ڕەجەب تەیب
ئەردۆگانئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاتە
بەبۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوتان لە خوولی نوێی سەرۆکایەتیی کۆماردا، بەناوی خۆم و سەرکردایەتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و وڵاتی تورکیا دەکەم بە گەل و سەرکردایەتییەوە. دیارە سەرکەوتنی ئەم کاروانەی ئێوە لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەتان و ئوممەت ڕووبەڕووی تەحەدییاتی گەورە دەبنەوە، دەستنیشانکردنی ئێوە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم کاروانە لە ئیرادەی گەلانی تورکیا بەرجەستە دەبێ بە هەموو ڕەنگ و شەبەنگەکانییەوە..
ئەم سەرکەوتنە لە ئێوە و گەلانی تورکیا پیرۆز بێت.
هیوای سەرکەوتن و تەوفیق و بەرەوپێشچوونتان بۆ دەخوازین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو تەحەدیاتەکان و سەرکردایەتیکردنی کاروان بۆ ڕابوون و هەستانەوە، خوازیارین ئەم سەرکەوتنە وەرچەخانێک بێ بەره و سەقامگیری و کرانەوەی دیموکراسی، هەروەها فاکتەرێکی کاریگەر بێ بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی نێوان گەلانی ناوچەکە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتی باش و خزمەتی دۆزە ڕەواکەی.
خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات و بتانپارێزیێ
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
25-06-201825-06-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!