ئاگر بەئاوی پيسيش دەکوژێتەوە.
ئاگر کە کەوتەوە دەبێت بير لە کوژاندنەوەی بکرێت، لە کۆندا پەنا بۆ ئاو دەبرا و هەرچی ستڵ و مەنجەڵ و تەنەکەی بەردەست هەبوو پڕ پڕ لەئاو دەکراو بەگورجی دەپڕژێنرايە سەر ئاگرەکە، ئينجا ئه و ئاوە تا پيس و قوڕاوبێت باشتر کلوکۆی ئاگرەکەی خامۆش دەکرت و زمانەی ئاگری دەبڕييەوە، هەندێجار ناکۆکيەک دەکەوێتە نێوان دوو خانەوادەی ڕەسەنی شارێک يان گوندێکەوە خوێن ڕشتنی لێ دەکەوێتەوە و چەندين کەس لەسەر ئه و ناکۆکيە دەکوژرێت، بەچەندين کەسايەتی و ڕيش سپی و پياوی خانەدان و ڕێک و پێک ناکوژێتەوە ئەوەی ئاگرەی دوژمنايەتيە کەچی بە بۆرە پياوێک يان کەسێک کەناوی لە قوتوی عەتاريش نيە دەتوانێت بيکوژێنێتەوە و چارەسەری کێشەکەيان بکات بۆيە وتراوە(ئاگر بە ئاوی پيسيش دەکوژێتەوە)
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 957 ganger