دواڕۆژ، سیروان حەسەن
دوای ئەوەی کارەکانی جوتسایدی ڕێگای #کەلار#-#کفری# دەستی پێکردەوە، لایەنی پەیوەندیدار ئاشکرایدەکات، تائێستا پارەی نەختینەی بۆ دانەنراوە و لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بە شێوەی قەرز دروستدەکرێت و دواتر هەوڵدەدەن بودجەی بۆ دابینبکەن.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، پڕۆژەی جوتسایدی کەلار-کفری کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی وەستابوو، جارێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە و بە دوو قۆناغ لە ڕزگاری بۆ سەرقەڵا و لەوێشەوە بۆ کفری تەواودەکرێت.
وتیشی، پڕۆژەکە 33 کیلۆمەترە و 20%ی کارەکانی تەواوبووە و لەئێستادا 33 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پێویستە.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، هیچ بڕە پارەیەکی نەختینەی بۆ دانەنراوە، بەڵام چەند وەربەهێنێک دەستیان داوەتە پڕۆژەکە و هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بە تایبەتی ڕێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ ئەوەی بتوانن بودجەی پڕۆژەکە دابینبکەن.
رێگای کەلار-کفری یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی ناوچەکە و بەهۆی یەکسایدی و خراپی ڕێگاکە و زۆری ڕووداوی هاتووچۆ تێیدا، بوەتە جێی نیگەرانی هاووڵاتیان.[1]
#25-06-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,703 times
Write your comment about this item!