دواڕۆژ، #ڕەڤەند گوهەرزی#
لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵی 2018-دا، 17 کەس لە سنوری پارێزگای #دهۆک# لەکاتی مەلەکردندا خنکاون، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیش دەڵێت تیمەکانمان 11 کەسیان لە خنکان ڕزگارکردووە.
رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەمانگی یەکی ئەمساڵ تائێستا لە سنوری پارێزگای دهۆک 17 کەس لە کاتی مەلەکردن لە ڕوبار و بەنداوەکان خنکاون و لافاودا.
وتیشی تیمەکانمان توانیویانە تەرمی 16 لەو کەسانە دەربێنن و تەنیا تەرمی منداڵێک نەدوزراوەتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان لافاو بردبووی و لەگەڵ سێ کەسی تردا خنکابون.
بەوتەی بێوار، هەموو ئەو ناوچە گەشتیاریانەی کە خەڵک سەردانی دەکەن تیمەکانیان تیایدا بڵاوەیانپێکراوە بۆ ئەوەی گیانی گەشتیار و ئەو کەسانەی کەحەزیان لە مەلەکردنە بپارێزن.
دەشڵێت تائێستا توانیومانە 11 کەس لە خنکان ڕزگار بکەین و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەین هاوکاربن لەگەڵ تیەکانمان.[1]
#25-06-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,558 times
Write your comment about this item!