ئاسنی سارد کوتانە
ئاسنگەر، کورەی هەیە بۆ تواندنەوەی ئاسن تاوەکوو بەپیاکێشان و پیاکوتانی بەئارەزووی خۆی شێوەی ئاسنەکە بگۆڕێت و ئەوەی گەرەکیەتی لێی درووستبکات، تا وەکوو گەرم نەکرێت ئاسنگەر ناتوانێت هیچ لە شێوەی ئاسن و پارچە شیشەکە بکات، چونکە تا بەیانی ئاسنگەر لەسەر دەزگاکەی بە کوتک و چەغماغەکەی پارچە ئاسنێکی سارد بکوتێت جگە لە هیلاک بوون و ماندووبوون و عارەقەی شین و مۆر هیچ سوودێک نابینێت، ئەم حاڵە لە دەربڕی کوردەواریدا هاتووە بۆ کەسێکی لامل و (ئینکار) نەیەوێت بسەڵمێنێت، یان کارێک هیچ ئەنجامێکی نەبێت.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,271 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!