ئاسنی سارد کوتانە
ئاسنگەر، کورەی هەيە بۆ تواندنەوەی ئاسن تاوەکو بەپياکێشان و پياکوتانی بەئارەزووی خۆی شێوەی ئاسنەکە بگۆڕێت و ئەوەی گەرەکيەتی لێی دروستبکات، تا وەکو گەرم نەکرێت ئاسنگەر ناتوانێت هيچ لە شێوەی ئاسن و پارچە شيشەکە بکات، چونکە تا بەيانی ئاسنگەر لەسەر دەزگاکەی بە کوتک و چەغماغەکەی پارچە ئاسنێکی سارد بکوتێت جگە لە هيلاک بوون و ماندووبوون و عارەقەی شين و مۆر هيچ سودێک نابينێت، ئەم حاڵە لە دەربڕی کوردەواريدا هاتووە بۆ کەسێکی لامل و(ئينکار) نەيەوێت بسەڵمێنێت، يان کارێک هيچ ئەنجامێکی نەبێت.