باکووری کوردستان
- بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، لەسەر بڕیاری
کەجەکەکەجەکە، بۆ ماوەی 24 کاتژمێری، چالاکییەکانی گەریلای ڕاگرت.
[4]
- داگیرکەری تورک لە
وانوان، لە دوای گۆڕستانە مێژووییەکانی ئەرمەنییەکان، دەستیانکردووە بە ڕووخاندنی بینا مێژوویەکان.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چالاکێکی فەرهەنگیی کورد، بە ناوی نوورمحەمەد نادری (
ئەردەڵان ئەفشارئەردەڵان ئەفشار)، تەمەن 55 ساڵ خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شاری بیرجەند کرا.
[2]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندەکانی
شیلادزێشیلادزێیان لە بادینان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی شەهیدبوون و سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
[4]
- پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوازی دەستی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و سەرەتا له و سندوقانەوە دەستپێدەکات کە سکاڵایان لەسەرە.
[1]
- لەگەڵ ڕۆژی جیهانی یۆگا بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە هەوادار و قنسوڵی هندستان لە هەرێمی کوردستان لە شاری
سلێمانیسلێمانی مەراسیمێک ئەنجامدرا و چەند جوڵەو چالاکییەکی تایبەت بە یۆگا نمایشکرا.
[1]
- دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان، ڕێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
[4]
- گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان بەناوی (شیروان عەدنان) لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ بە چەکی کڵاشینکۆف فیشەکێک دەنێت بە سەری خۆیەوە و خۆی دەکوژێت.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، لەدرێژەی پێشيرەوییەکانیاندا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی ژێر چنگی چەتەکانی
داعشداعش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی
حەسەکەحەسەکەوە، گەیشتنە ناوچەی تل سفوک لەسەر سنوورەکانی عێراق و سوریا.
[4]
- بەدروشمی نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک گەلی
قامیشلۆقامیشلۆ ڕژانە سەر شەقامەکان وداگیرکاریی دەولەتی تورکیان شەرمەزارکرد.
[4] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表