Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 د. محەمەد عەلی
د.محەمەد عەلی بەرپرسی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆران بوو دواتر لە 18-10-2018 بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.
👫 د. محەمەد عەلی
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
نوسینی محەمەد عەلی
چەند رۆژێک لەمەوپێش کتێبی لەبری بیرەوەری، نوسینی: کاک مەلا بەختیار، بە پی دی یٔێف بەدەست گەیشت وخوێندمەوە.
یەک: بەپێچەوانەی یٔیدیعاکانی سەرەتای کتێبەکەوە، کە باس لە گێڕانەوەی ڕودا
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
👫 ئایە عەباس زەنوون
ئایە ناوێکی نوێیە و بە بچوکترین کچە کوردی ئێزیدیی رزگاربووی دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەناسرێت، لە خانەیەکی بێسەرپەرشتانی کەربەلا دۆزرایەوە و ڕۆژی یەکشەمە 20-09-2020 وەزیری کۆچبەرانی عێ
👫 ئایە عەباس زەنوون
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
شیرین عەتیشی ئێزدی 53 ساڵان لە کەمپێکی شاری دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکی راگەیاند ئافرەتێکی ئێزدی بەناوی شيرين عەتيش خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە. رووداوەکە ڕۆژی 1
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
تەنیا لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزاکەش دەڵێت ئامادەکارییەکی زۆر باش لە ناوچە گەشیارییەکان کراوە.
بارزان محەممەد، بەڕێوە
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
ئەم کتێبە بە زمانی تورکی نوسراوە و یەکێکە لە پڕخوێنەرترینەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا، ساڵی 1992 بڵاوکراوەتەوە و 4 جار لە چاپدراوەتەوە. هاتیڕاڵارم 406 لاپەڕەیە و بەمزووانە بە شێوەزاری سۆرانی دەکە
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕیوە، کەچی رزگاربووانی ئەو هێرشەی رژێمی سەدام حوسێن، هێشتا دەناڵێنن، ئەوان تاوەکو ئێستا هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان ب
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (207)
1. پشکنین: (4446 پشکنینی نوێ)
(1494 هەولێر)، (690 سلێمانی، 213 گەرمیان)، (1999 دهۆک)، (50 ه
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشە نەژادپەرستیەکان راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ئەو کوردانەی کە لە تورکیا دەژین، ئەوانەی بۆ کار دەچنە تورکیا یان لە زانکۆکان
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەی پەژاک و کۆداردا هاتووە ئێمە وەک ” پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” و “کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)” لە رێی ئەو لێدوانە هاوبەشەوە هەڵمەتێکی بەرف
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
دەقی راگەیاندراوەکەی کەجەرە
پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
هەتا رۆژی ئەمڕۆمان کەسانێک کە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری ئێران و زوڵم راوەستاون، بەردەوام رووبەڕووی هێرش
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
گەڤەر
بەرەبەیانی 13ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
ە ڕاگەیەندراوێکدا لقی دهۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا دەکات بەزووترین کات دەستگیرکراوانی بادینان ئازاد بکرێت، هەروەها ئاماژەی بە چەندین پێشێلکاریی هێزە ئەمنییەکانی دهۆک کردووە بەرامبەر بە خۆپی
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
📝 ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ هەڵمەتی (کات کاتی ئازادییە)
دەقی راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا
کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی کۆتایهێنانە بە قڕکردن و داگیرکاری
لە دەستپێشخەریی ڕێکخستنەکانی ئەوروپای کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کور
📝 ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ هەڵمەتی (کات کاتی ئازادییە)
👫 شێخۆ
شێخۆ هاوڵاتیەکی شاری عەفرینە و لە هەڵمەتێکی رەشبگیری کوردەکان لە لایەن چەکدارانی ئەحرار شەرقیەوە دەستبەسەر کراوە لە 16-09-2020.
👫 شێخۆ
📝 وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: سنەوبەرەکانی تاسڵوجە دەپارێزین
لەچەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆ سوتانی دارسنەوبەرەکانی نزیک شەقامی سەرەکی سلێمانی تاسڵوجە بڵاوکرایەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدواداچوونی ورد کرا لەسەر ئەم بابەتە و لێرەدا دەمەو
📝 وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: سنەوبەرەکانی تاسڵوجە دەپارێزین
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خوێندی ئۆنلاین
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت تاقیکردنەوەی هەموو قۆناخەکانی ‏خوێندن لەناو پۆلی قوتابخانەکاندا دەکرێت. خوێندنی ‏قۆناخی 3 تاوەکو 11ی بنەڕەتیش بە ئەلکیترۆنی دەبێت، نەک ئۆنلاین.
‏د. سەیوان عەلی، بریکاری
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خوێندی ئۆنلاین
💬 کای کۆن بەبا دەکات
کای کۆن بەبا مەکە
وتراویشە: کای کۆن بەبا دەکات، دوای گردەگێرە و سوڕانەوەی جەنجەڕ و کوتانی خەرمان، ئینجا شەن وکه و و بەکزە با و بای شەماڵەوە، تا بەتەواوەتی کاودان لەیەکتری جیادەبێتەوه، کایەکە لەلایەک
💬 کای کۆن بەبا دەکات
💬 ماست نییە بەلێوتەوه دیار بێت
ماست نییە بەلێوتەوه دیار بێت
ماست بەرهەمی شیرە ئەگەر بەڕێک وپێکی نەخورێت بە لێوەوە دیار دەبێت، چونکە ڕەنگەکەی سپییە ولینجیشە دەتوانێت خۆی بلکێنێت بەسەر دەم و لێو و لچ و سمێڵەوە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینە
💬 ماست نییە بەلێوتەوه دیار بێت
💬 سەری ناهێشی پەڕۆی لێ بەستووە
سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە
ژانە سەر، نەخۆشیەکە بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە مرۆڤ دووچاری دەبێت، لە کۆندا ئه و دەنکە حەبە (پاراسیتۆل)ەی ئێستا نەبووە، سەر کە دەهێشا وژان و ئازاری هەبوو، بەپەڕۆیەک ناوچەوان
💬 سەری ناهێشی پەڕۆی لێ بەستووە
💬 قوتۆی هاوار و بانگان
قوتۆی هاوار وبانگان
قوتە، گوێ کورت لە مەڕوماڵات و بزن وکاریلە پێی دەوترێت(قوتە) و سەگیش گوێی ببڕدرێت هەر بەناو(قوتە) ناودەبرێت، ئه و گوێ قوتیە بووە بە ئیدیۆم بۆ کەسێک گوێی هەڵبخات بۆ وەرگرتنی زانیاری
💬 قوتۆی هاوار و بانگان
💬 سەری گەوارە و بنی گەواران
سەری گەوارە و بنی گەواران
گەوارە، گەواڵە، پەڵە هەورێکی ڕەنگ تاریک بەهۆی پڕ ئاو ییەوە لەماوەیەکی کەمدا بارانێکی کورت و خێرا و بەخوڕی لێ دەکەوێتەوە، به و بارانەی کە له و پەڵە هەورە دروست دەبێت دەوترێت
💬 سەری گەوارە و بنی گەواران
✌️ شەهیدان
موسا عەنتەر
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم -...
👫 کەسایەتییەکان
سەعید قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
مەریەم ئەڤدک
👫 کەسایەتییەکان
ژیان حسێن مەحمود
📖 نۆزدەی حوزەیران و یادی حەفتا و یەک ساڵەی جوانە مەرگانی وەتەن | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

نۆزدەی حوزەیران و یادی حەفتا و یەک ساڵەی جوانە مەرگانی وەتەن
بەرەبەیانی ڕۆژی 18-06-1947 گەورە وەردیانی بەندیخانەی مەرکەزیی بەغدا یەک بەدوای یەکدا دەرگا ئاسنینەکانی چوار زیندانی تاکە کەسی کردەوە و وەک بایەقوش هەواڵی لە سێدارەدانی بەچوار مرۆڤی کورد گەیاند، ئه و جوامێرانە، جەنگاوەر بوون، هەریەکەیان ئەفسەرێکی پلەدار بوو لەسوپای عیراقدا، بەڵام لەگەڵ هەڵکردنی ئاڵای شۆڕشدا لەکوردستانی ڕۆژهەڵات، پلەوپایه و ڕوتبه و ناوونیشانی سەربازییان بەجێ‌ هێشت و چەکی مەردانەیان کردە شان و بەره و مەڵبەندی ئاواتی کورد بەڕێ‌ کەوتن، لەوێ‌ بەفەرمانی پێشەوا کران بە فەرماندە لە سوپای کۆماری کوردستان لەمەهابادو هەریەکەیان ئەرکێکی پێ‌ سپێررا، ئه و ڕۆڵە بەئەمەکانە لەوەوبەر لە خەباتی سیاسیی نهێنیشدا بۆ ئازادی کوردستان کاریان کردبوو.
بۆ لەناوبردنی ئەم کۆمارە (قوام السلطنه)ی سەرۆک وەزیرانی ئێران وتووێژێکی سەرکەوتووی لەگەڵ سەرکردەکانی سۆڤیەتدا بەئەنجام گەیاند، دوابەدوای ئەوە ڕێژێمی ئێران دەرگای پشکنینی کانە نەوتەکانی بۆ سۆڤیەت خستە سەرپشت، ئاشکراشە ئەوساش و زەمانی صەدامیش و ئێستاش نەوت کاریگەریەکی زۆری هەیه و توانای ئەوەی هەیە زۆر کەس بەبۆن بخات و زۆریش لە خشتە بەرێ‌.
لێرەدا سەرۆک وەزیرانی ئێران بەهەلی زانی داوا لەمارشال ستالین بکات هێزەکانی خۆی لەباکورو ڕۆژئاوای ئێران بکشێنێتەوە، ئەویش بەپێچەوانەی ئەوەی کە چاوەڕوانی لێ‌ دەکرا خواستەکەیانی بەجێ‌ هێنا، بەوەش ڕێگا بۆ حکومەتی ئێران تەخت بوو بۆ لەناوبردنی هەردوو کۆمارە ساواکەی کوردستان و ئازربایجان.
هێزەکانی سوپای ئێران لە 08-12-1946 دا زۆر دڕندانە بەپاڵپشتی فڕۆکه و تانک و تۆپ هێرشیان بردە سەر ئازربایجان و کوردستان، دوای کوشتن و بڕین و تاڵانی ماڵی خەڵکی، سەرکردەکانیان دەستگیر کرد. کۆماری کوردستان بەرگەی ئه و هێرشەی نەگرت، مەهابادی پایتەخت گیرا.
دوای هەرەس هێنانی ئه و قەڵایچەیەی کەجێی هیوای کورد بوو، دوای لێک هەڵوەشاندنەوەی دەزگا سەربازیەکانی کۆماری کوردستان، بەپیلانی نێودەوڵەتی ئه و کۆمارە ساوایە خنکێنراو بارزانیە قارەمانەکان خۆیان بەدەستەوە نەدا ڕێگای هاتونەهاتیان گرتەبەرو بەسەرکردایەتی خوالێخۆشبوو گەورە ژەنەراڵی سوپای کوردستان جەنابی مستەفا بارزانیمستەفا بارزانی بەسەفەرێکی ئەفسوناویی گەیشتنە خاکی سۆڤیات.
وەکو لەسەرەوە وتمان سەرکردە دیارەکانی کۆماری کوردستان بەپێشەوا قازی محەمەدیشەوە بەفەرمانی شای ئێران خرانە زیندانەوە، ئەوەندەی نەخایان لە 30-03-1947 پێشەوا قازی محەمەدقازی محەمەد و سەیفی قازیسەیفی قازی و سەدری قازی لەسێدارە دران و چوونە کاروانی شەهیدانەوە، ڕێکەوتی قەدەر وای کرد ئه و ئەفسەرانەمان بگەڕێنەوە بۆ عیراق و متمانەیان بەبەڵێنەکانی حکومەت کرد، نەزانرا کەهەموو ئه و جۆرە حکومەتانەی عیراق هەرگیز چاویان بەکورد هەڵنەهاتوه و ڕۆژێ‌ لەڕۆژان ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵیانا، به و شێوەیە ئه و جوامێرانە دوای گرتنیان ڕەوانەی دادگای سەربازیی کران.
له و ڕۆژەوە کە بەفەرمانی ساڵح جەبری سەرۆکی حکومەتی عیراق دادگای سەربازیی حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر ئه و چوار ئەفسەرەدا دا، وا چاوەڕوان دەکرا بەپێی بەڵێنەکانیان ئه و بڕیارە بگۆڕرێ‌ و حوکمەکەیان سووک بکرێ‌، بەڵام سەرەک وەزیران ئه و فەرمانەی پێی کرابوو بۆ سزادانی ئەفسەرە کوردەکان جێبەجێی کرد.. واتە ئەوەی خەڵکی چاوەڕوانی بوو نەهاتە دی و کارلەکار ترازاو هەر چواریان ئاگادار کران کەفەرمانی لەسێدارەدانیان جێبەجێ‌ دەکرێ‌.
قارەمانەکانی ناو چوار دیوارەکە دوای سەعاتێک لە ئاگادارکردنیان دەستیان بەنووسینی وەسێتنامەکانیان کرد تا بیگەیەننە خێزان و کەسوکارو گەلەکەیان.
ئەفسەری لاو محمد محمود قودسی بەپەلە کورتە نامەیەکی بۆ ژنێکی خزمیان نووسی کە نیشتەجێی بەغدا بوو، ناوی حوریە خان بوو تێیدا داوای لێ‌ کرد بەپەلە خزموکەسوکاریان ئاگادار بکات با مەحمودە فەنی باوکی لەگەڵ وەستا فەرەجی دارتاشا بێن بۆ بەغدا. خاتوو حوریەش زۆر بەپەلە چوە پۆستەخانه و بروسکەیەکی نارد بۆ مەحمودە فەنی وێنەگر تێیدا هاتبوو (بەیانی محمدی کوڕت لەسێدارە دەدرێ‌ بەپەلە لەگەڵ وەستا فەرەجی دارتاشا بەشەمەندەفەری ئەم ئێوارەیە بێن بۆ بەغدا). وەستا فەرەج باوکی زەکێ‌ خانی خێزانی شەهیدی دلێر مستەفا خۆشناو بوو. دوای گەیشتنی ئه و هەواڵە خەمناکە شاری سلێمانیسلێمانی خرۆشا، مەحمودە فەنی و وەستا فەرەج بەره و بەغدا ڕۆیشتن، دەمەدەمی ئێوارە خۆپیشاندان لەشار دەستی پێ‌ کرد، خۆپیشاندەران لەبەردەرکی سەراوە بەره و ماڵی موتەسەڕیف بەهوتاف کێشان ڕۆیشتن، بەدەنگی بەرز دەیانوت: (ئەم وەزارەتە خیانەتکارەمان ناوێ‌)، (داوا دەکەین فەرمانی لەسێدارەدانی ئه و چوار ئەفسەرە بوەستێنرێ‌). له و کەسایەتی و خوێندکارو پارێزەرو مامۆستاو لاوانەی کەپێشەنگ بوون لە بەشداریکردنی ئه و خۆپیشاندانەدا، ئەوانەیان کە دیار بوون و لەبیرم ماون بەڕێزان ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەدی موحامیی، ئەحمەدی حاجی فەقێ‌ شاڵی، ئەنوەری مەلا حەماغا، عەلی خاڵه و حسیب شێخ غەنی و جەمالی قادر بەگی بابان و ئەحمەد غەفوور، موحڕەم محەمەد ئەمین، ئەحمەدی حاجی ساڵحی قاسم، عەلی ئەحمەدی تەها، حەمە ساڵح دیلانحەمە ساڵح دیلان و مەحمودی مەجید بەگ و عوسمانی مەجید بەگ و ڕەئووف یەحیا و غەفووری ڕەشید داراغا، غەفوری میرزا کەریم و ئەحمەدی سەعید بانەیی، عمر کریم عزیز، عمر عارف، محمد مستەفا، بەهجەت محمد بابان، کەمالی حاجی شەفیق، جەمالی حاجی شەفیق، قادری حاجی حسێن، نوری عەزیز، حەمەی ئەحمەدی تەها(کامەران)، حەمەی بەکر، خەسرەوی تۆفیقە فەنی ئاغا فتح الله، حەسەنی تۆفیقە فەنی ئاغای گەورە، قادری نوری بەگی ساحێبقران، کەمالی نوری بەگی ساحێبقران، مەحمودی تۆفیقە فەنی عەزیز ئاغاو ئەنوەر ئەدەهەم، حیلمی عەلی شەریف و شەوکەت غەفوور و کەمالی میرزا کەریم و عەلی حسێن بەگ و بەرقی ڕەشید و زۆر کەسی تر له و لاوە خوێن گەرمە دڵسۆزانە کە بەپەرۆشەوە، بەدڵی خەمبارو چاوی پڕ لەفرمێسکەوە شەقامیان هەژاندبوو. داوای لێبوردنیان لێ‌ دەکەم ئەگەر ناوەکانیانم لەبیر چووبێ‌.
موتەسەڕیف خوالێخۆشبوو حەسەن تاڵەبانی بوو لەماڵی خۆیان هاتە دەرەوه و گوێی لەداخوازیەکانیان گرت و بەڵێنی دا لەڕێگای تەلەفۆنەوە ناڕەزاییەکانیان و داواکاریەکانیان بگەیەنێ‌ بەوەزیری ناوخۆ. کۆبوونەوەکان تا دەهات فراوانتر دەبوون، دەرکەوت موتەسەڕیف بەڵێنەکەی بردبوە سەرو بەغدای لەوەزعەکە ئاگادار کردبوو، سەرکردایەتی سیاسیی ئەوسای کورد، ئەوانیش لەلای خۆیانەوە بەشێوەی داخوازی داوایان لەسەرەک وەزیران کردبوو ئه و تاوانە بوەستێنێ‌، نامەکەش بەواتەی کاک کەمال موفتی بەدەستی پارێزەر ئەحمەدی میرزا کەریمی حاجی شەریفدا نێررا بۆ بەغدا، بەڵام حکومەت گوێی لەڕای گەل و خواستیان نەگرت و چی بڕیار درابوو هەر ئەوە کرا. ڕژێمی بەغدا بەجێبەجێ‌ کردنی ئه و تاوانە دەیەویست بەحسابی خۆی کورد چاوترسێن بکات و هەڕەشەیەکیش بێ‌ بۆ پارتە سیاسیە نهێنیەکان، ئه و سەردەمە پارتی دیموکراتی کورد ماوەی دە مانگ بوو دامەزرابوو چالاکیی بەرچاویشی هەبوو، هەروەها حزبی تحرریش کە ڕووی دیاری حزبی شیوعی بوو چەند مانگێک بوو لەکوردستانا کەوتبوە چالاکیی. دیارە حکومەت بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئه و دڵۆپە خوێنە گەشەی لەلەشی ئه و قارەمانانە ئەتکێ‌ هەر ئەوانەن درەختی ئازادیی ئاو دەدەن و ئه و درەختەشە لە دواڕۆژا گەلەکەمان لەسای سێبەریا دەحەوێتەوە.
بەرەبەیانی 19-06-194719-06-1947 حکومەتی ساڵح جەبر تاوانەکەی جێبەجێ‌ کرد، دوای ئیجرائاتی ڕەسمیی کەژاوەی شەهیدان بەره و کوردستان بەڕێ‌ کرا، دەربارەی ئه و ڕۆژە بەڕێز سەرۆک مام جەلال ئەڵێ‌: (هەڤاڵی تێکۆشەرمان عومەر مستەفا کە ئه و دەمە خوێندکار بوو لە کۆلیژی حقوق، ئه و بوو تەرمەکانی وەرگرتەوه و بەره و کوردستان لەگەڵیان بەڕێ‌ کەوت) تەرمی شەهید عزت عبدالعزیز بۆ ئامێدی برا، تەرمی شەهید خیرالله عبدالکریم بۆ هەولێر، تەرمی هەردوو شەهید مستەفا خۆشناوو محمد قودسی بۆ سلێمانی هێنرانەوە، خوالێخۆشبوو صالح حەیدەریی لە یاداشتەکەیدا پاڵپشت بەبیری تیژی خوالێخۆشبوو عاصمی برای ناوی ئەوانەی نووسیوە کە لە هەولێر لە سپاردنی تەرمی شەهید خیرالله دا بەشدار بوون، کە ئەم بەڕێزانەن: عەونی یوسف، مستەفا عوزێری، عاصم حەیدەریی، سالم حەیدەریی، ئەکرەم نەشئەت، شێخ حسێنی شێخ محمدی نەقشبەندیی، شێخ محمد محمد ناسراو بەشێخە شەله و کەسێکی تر کە ناوەکەی لەبیرچۆتەوە. هەر کاک صاڵح دەڵێ‌: بەڵام لەسلێمانی بەڕێوڕەسمێکی مەزن جەماوەر بەشدارییان لەپێشوازی و بەڕێ‌ کردنی تەرمی شەهیدان مستەفا خۆشناوو محمد قودسیدا کرد).
بەڕای مامۆستا حەیدەریی: (ئه و کارە وا دەگەیەنێ‌ کە هەردوو ڕێکخراوی پارتی و شیوعی لەهەولێر نەیانتوانیوە وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ‌ بکەن) هەروەها بەبۆچوونی حەیدەریی ئەوەش دەگەیەنێ‌ (کە تەوژمی نەتەوەیی جەماوەریی لەهەولێرا له و سەردەمەدا لەبرەودا نەبوە).


جەماوەری شاری سلێمانی
چۆن پێشوازییان لەتەرمی شەهیدان کرد؟
جەماوەری شاری سلێمانی لەچاوەڕوانی گەیشتنی تەرمی پیرۆزی هەردوو شەهید مستەفا خۆشناوو محمد محمود قودسیدا بوو. ڕۆژی نۆزدەی حوزەیران له و ڕۆژانەیە کە لەبیر ناچێتەوە، میللەت خرۆشا بوو، تووڕەیی و خەم ڕوخساری خەڵکەکەی داپۆشیبوو، لاوە ڕوناکبیرەکان پۆل پۆل بۆ خەڵکیان ڕوون دەکردەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەرزی و شانازییە، چوار ئەفسەری قارەمانمان سەرکەوتنە سەر سێدارە، بەزەردەخەنەوە پێشوازی مەرگیان کردو بەدەنگی بەرز هوتافیان بۆ ژیانی کوردستان و ئازادی کورد دەکێشا.
هەر لەبەیانی زوەوە شەقامەکان پڕبوون، خەڵک بەخەمباریەوە چاوەڕێی تەرمی ڕۆڵەکانی بوو، شاعیری ناسراو فائق بێکەس هەر ئه و شەوە شیعرێکی بۆ چوار ئەفسەرە شەهیدەکان نوسیبوو:
ئەمڕۆ ڕۆژی ماتەمە عالەم دڵی پڕ لەخەمە
ڕووی ئاسمان هەورو تەمە بۆ جوانەمەرگانی وەتەن
ئەمجا دەڵێ‌:
بڵێن ئێوە قارەمانن خاوەنی ناوونیشانن
ڕابەری ڕێی نیشتمانن ئەی جوانەمەرگانی وەتەن

هونەرمەند ڕەفیق چالاکڕەفیق چالاک ئاوازی بۆ دانابوو، پۆلێک خوێندکاریان دەست نیشان کردبوو بۆ وتنەوەی سروودەکە، من لەپۆلی دووی ناوەندی بووم دەرچو بووم بۆ سێ‌، یەکێ‌ بووم لەوانەی بۆ ئه و مەبەستە هەڵبژێررابووم، کاک مەحمودی تۆفیقە فەنی عەزیز ئاغا کە ئێستا لە ئەمەریکایە ئه و ئاگاداری کردم چونکە لێپرسراوی حزبیم بوو لەهەمان کاتدا بە حوکمی ناسیاویی و هاوڕێیەتی کاک جەمالی حاجی شەفیقیش پێی وتم، له و هاوڕێیانەم کە لەگەڵما هەڵبژێررا بوون: مەحمود محمد قادر و عزەدین مستەفاو محمد کریم فتح الله، عومەری مەحمود میرزاو جەمال شاڵی و چەند قوتابیەکی تر کە بەکۆمەڵ بردیانین بۆ مزگەوتی گەورە، لەوێ‌ مامۆستایان فایەق بێکەس و ڕەفیق چالاک و شێخ مستەفای شێخ ئەحمەدی بەرزنجەیی مەشقی لەبەرکردن و وتنی سروودەکەیان پێ‌ کردین و بەتەواوی ڕاهێنراین. دەمه و عەسر کەژاوەی شەهیدان گەیشت و هێنران بۆ مزگەوتی گەورە (مزگەوتی کاکەحمەدی شێخ)، دوای ڕێوڕەسمی ئایینی، تەرمی پیرۆزیان بەسەر شانی لاوان لەناو ئاپوورەی جەماوەرا بەره و سەیوان بەڕێ‌ کەوت، ئێمەش ئه و تپیەی باسم کرد سروودەکەمان لەدوای تەرمەکانەوە بەدەنگێکی پڕ سۆزەوە دەوت. هەرچەندە ئەوەندە شارەزاییم لە بارودۆخی سیاسی پەیدا نەکردبوو، بەڵام تاوانەکەی حکومەت زۆر کاری تێکردبووم، ئەوەندە بەقوڕگی پڕ لەگریانەوە سروودەکەم لەگەڵ ئاوەڵەکانما دەوتەوە، تا هەفتەیەکیش دەنگم نووسابوو.
ئەوەی دەزانرا، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕێ‌ و ڕەسمەکەی دەکرد، لەنزیک تەلاری میرزا تۆفیقەوە ئەندامانی (تحرر)یان بڵێین شیوعیەکان ئەوانیش دروشمێکیان هەڵکرد هەرچەندە هەندێ‌ گرژی پەیدا بوو، دەربارەی ئەوەی کە دەبوایە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ئاگادار بکرایە، بەڵام زوو ئاڵۆزیەکە ڕەویەوه و تێکڕای لایەنگرانی حزبی تحرری سەر بە شیوعی بەگەرمی لەڕێ‌ وڕەسمەکەدا بەشدار بوون.
ڕۆژێکی خەمناک بوو، لەمبەرو ئەوبەری شەقامەکانەوە خەڵک بەبێدەنگی وەستابوون و سڵاویان لەتەرمی پیرۆزی شەهیدان دەکرد. لەگردی سەیوان لەسەر وەسێتی خۆیان لەپاڵ گۆڕی مەحمود جەودەتا نێژران، چونکە مەحمود جەودەتیش یەکێ‌ بوو لەقوربانیەکانی ئه و ڕژێمە، لەئەنجامی ئەوەی فەرمانبەرێکی گەورەی وەزارەتی دارایی کە لەسەر مووچەی تەقاویتی لەگەڵ جەودەتا تێک چووبوون و کابرا سووکایەتی بەشۆڕشی شێخ مەحمود کردبوو، مەحمود جەودەت دابویە بەر گولله و کوشتبووی، هەرچەندە پارێزەرەکانی وتیان لە حاڵەتی عەسەبیدا بوه و ئاگای لەخۆی نەبوە، بەڵام بێ‌ سوود بوو، لەسێدارە درا. ئه و فەرمانبەرەی جەودەت کوشتی ناوی عەبدولقادر سنەوی بوو کە بەڕێوەبەری دارایی بوو لەوەزارەتی دارایی عیراقدا.
لەکاتی دواماڵئاواییدا لەگۆڕستانی سەیوان کە هەردوو شەهید بوونە میوانی ئەرخەوانەکان، هەریەک لە بەڕێزان شێخ لەتیفی شێخ مەحمودو ئیبراهیم ئەحمەدیش وەک نوێنەری پارتی وتاریان خوێندەوە، هەروەها ڕەفیق چالاکیش وەک نوێنەری حزبی تحرر وتارێکی خوێندەوە، تێکڕای وتاربێژەکان بەئاشکرا ئه و تاوانەی حکومەتی عیراقیان مەحکوم کرد، لەبەرئەوەی ماوەم نەبوو زۆر بچمە پێشەوە، نازانم کێی تر وتار یان شیعری خوێندەوە، هەر ئه و سێ‌ کەسەم لەبیرە کە گوێم لەدەنگیان بوو.
بۆ کوردستان ئه و دلێرانە چوارچرا بوون
بۆ ڕۆژی دوایی وەسێتنامەکانیان چاپ کران و بڵاوکرانەوە، زۆرینەی لاوان و خوێندکاران ئه و وەسێتنامانەیان لەلا بوو، وشە پیرۆزەکانیان دەستاو دەست دەکرد.
ئامۆژگارییەکانیان لەگوێی خەڵکیدا دەزرنگایەوە، جگەلە وەسێتنامەی تایبەتی بۆ کەسوکارو خێزانیان پەیامێکی پیرۆزی چوار قۆڵییان بۆ گەلەکەیان نوسیبوو کە بەفراوانی بڵاوکرایەوە.

دەقی وەسێتنامە هاوبەشەکەیان
بەغدا

18/حوزەیران/1947
لەشوهەدای ڕێگای نیشتمانەوە (عزت عبدالعزیز و مستەفا خۆشناوو خەیروللا عەبدولکەریم و موحەمەد مەحمودەوە بۆ برایانی میلەتی کوردی خۆشەویست، لەدوای تەبلیغ کردنی حوکمی ئیعدام بەیەک سەعات نوسراوە:
برایان
لەژیانی ژێردەستی ئیستیعماردا، لە نوسینی ئەم نامەیەدا تەنها 14 سەعاتمان ماوە بەپەتی ئیستیعمار دەگەین و دونیای ئازادی گیانمان دەگاتە گیانی پاکی شوهەدای ڕێگەی نیشتمان.
برایان
خۆمان زۆر بەبەختیار دەزانین کە بەرامبەر واجبی میللی هیچ دوانەکەوتین. تەنها نەسیحەتی ئێمە ئەوەیە کە لاوانی نیشتمانپەروەرانی کورد نیکرانی زات بکەن، نیشانه و یەکێتی بکەن بەپەیڕەوی خۆیان بۆ شکاندنی تەوقی ئیستیعمارو رزگارکردنی هەموو میللەتی مەزلووم بەبێ‌ جیاوازی.
برایان
دوژمنی جەهالەت بن، بەهەموو تواناتان شەڕی جەهالەت بکەن و دوای جەهالەت مەکەون، ئێمە نیشانەی تێکۆشانی میللەتی کوردین لەساڵی 1947 دا برایانی ئێمە کە ماون بۆ ڕێگای شەرەف تێدەکۆشن و پشت بەخوای گەورە میللەت رزگاری دەبێت.
برایان
سەرکەوتنمان بۆ بەر پەتی سێدارە، مانای بێ‌ دەسەڵاتیمان نیە بۆ تێکۆشان. بەڵکو وەک سەربازێکی ئازا بەهەموو توانایەکەوە هەوڵمان دا تا گەیشتینە ئەم نەتیجەیە.
ئیدی بژین بۆ یەکێتی، بۆ ئازادی کوردو کوردستان.
خیرالله عبدالکریم مستەفا خۆشناو عزت عبدالعزیز محمد محمود

نامە تایبەتەکانیان بۆ کەسوکاریان پڕن لەماناو لە ورەبەرزیی و هاندان بۆ خوێندەواریی و بۆ خەبات.
من بەش بەحاڵی خۆم لە پشووی هاوینا دوای ئه و کارەساتە بەسەردان چووم بۆ گوندی سێناجیانی سەر بە ناحیەی بنگرد بۆ ماڵی مستەفا غای هۆمەر ێ‌غا کە برادەری باوکم بوو خۆشم هاوڕێی کوڕو برازاکانی بووم، نەم دەزانی کە ئەم وەسێتنامه و بەیاننامانەی لەگەڵ خۆما دەیانگێڕم قەدەغەن و لەوانەیە تووشی دەردەسەریم بکەن، چونکە هەر میوانێکی ماڵی ئاغا کە دەهاتە دیوەخان مستەفا غا خوا لێی خۆش بێ‌ داوای لێ‌ دەکردم بۆیان بخوێنمەوە، ئەوی ڕاستی بێ‌ ئەوەندەم خوێندبوەوە هەندێکیانم لەبەر کردبوو، بەتایبەتی وەسێتنامەکەی شەهید قودسی بۆ باوکی و بۆ خاتوو نەسرینی خێزانی لەگەڵ نامەکەی شەهید خۆشناو بۆ زەکێ‌ خانی خێزانی و بۆ تاقە کوڕەکەی ئازادو بۆ کچەکانی پرشنگ و پەری و شیرین.
له و ساتەوە تا ئێستا هەرچەند دەرفەتم بووبێ‌ یادیانم بەرز ڕاگرتوه و چەند پەیڤێکم بۆ حزوری ڕۆحی ڕەوانیان نوسیوە، تەنانەت لەسەردەمی پاشایەتیشا لەوبارەیەوە شتم نوسیوە سەرەڕای سەردەمی کۆماریی و تەنانەت لەسەردەمی بەعسیشدا له و کاتانەدا کە بوار بووبێ‌.
ئەمڕۆ پاش تێپەڕ بوونی 70 ساڵ بەسەر شەهید بوونی ئه و قارەمانانەدا ویستم بەم وتارە نەوەی نوێ‌ لەڕابوردوی پڕ سەروەریمان ئاگادار بکەم و ناوی ئه و چوار شەهیدە کە لەلاپەڕەکانی مێژووی کوردا شوێنی زێڕینیان هەیە جارێکی ترو لەم بۆنەیەدا بەبیر بهێنمەوه و جەماوەر بەئاگا بهێنمەوە کە گیانمان، ئازادیمان، پەرلەمانمان، حکومەتمان، خۆشی ژیانمان، سەرفرازیمان، خوێندەواریمان، هەمویان بەری ڕەنجی خوێنی شەهیدانمانە، بۆیە دەبێ‌ هەمیشە لە یادەوەریمانا بەزیندوویی بژین.
هەر لێرەدادەمەوێ‌ ئەوەش بڵێم کە یەکێ‌ لەهاوسەنگەرانی ئه و چوار ئەفسەره و هاوڕێ‌ و خۆشەویستیان ڕەئیس بەکر حەوێزیی بوو کە بە بۆچوونی خۆی پێی باش نەبوو تەسلیم بە عیراق ببێتەوە، بۆیە له و کاتەوە تا شۆڕشی چواردەی تەمووز ئەم شاخ بۆ ئه و شاخ ئەم گوند بۆ ئه و گوند خۆی دەشاردەوه و لە بۆسەکانی حکومەت خۆی قوتار دەکرد، هەمیشە پرۆژەی شەهید بوون بوو، بەهیوام لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوەندەی پێم بکرێ‌ تیشک بخەمە سەر ژیانی کاکە بەکر حەوێزیی دلێرو جوامێر کە بەحەقیقەت ڕۆڵەی بەوەفای ڕێگای کوردایەتی بوو.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی ئه و چوار قارەمانەی کە نامرن لە دڵی میللەتدا زیندوون.
سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرجەم ئه و جوامێرانە، ئه و هاووڵاتیانە، ئه و پێشمەرگانە، ئه و مامۆستایانە، ئه و کەسایەتیانه و ئه و ئەفسەرانەی لە کۆماری کوردستاندا بەشدار بوون.
سڵاو بۆ گیانی پاکی ئه و ئەفسەرانەی کە ساڵانێکیان لە زیندانەکانی رێژیمی عیراقدا بەسەر برد.
سڵاو بۆ گیانی ئه و شەهیدە قارەمانانەی وەک شوورەی پۆڵایین بەرگرییان لەکوردستان کرد دژ بە داعشی جانەوەرو بەردەوامیشن لەسەر شکاندنی لەشکری تاریکستان.
هەزاران سڵاو بۆ پێشمەرگە دلێرەکانی سەنگەر کە بەحەقیقەت تیرۆریست بەزێنن و بوونەتە سونبولی قارەمانێتی نەک هەر لەکوردستانا بەڵکو لەهەموو جیهانا، هەروەها لەم یادەدا قارەمانانی سەنگەری شەرەفمەندیی بەڵێن بۆ گیانی ئەفسەرە شەهیدەکانی حوزەیرانی 47 و هەموو شەهیدانی ڕێگای شەرەفمەندیی تازە دەکەنەوه و دڵنیایان دەکەن کە کوردستان بەخوێن دەپارێزن و هەرگیز ماوە نادەن داعش و هاوشێوەیان خاکی پیرۆزمان گڵاو بکەن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | مسته‌فا ساڵح که‌ریم
📚 فایلی پەیوەندیدار: 5
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-06-1947
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 20 2018 10:49PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 20 2018 11:11PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 20 2018 11:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,221 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1143 KB Jun 20 2018 11:06PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سیمیۆلۆجیای گوتار لە ن...
  🕮 سەرنج
  🕮 کورتە ڕێگایەک بۆ ئارام...
  🕮 خودا و گەردوون و مرۆڤ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020
  🗓️ 17-09-2020
  🗓️ 16-09-2020
  🗓️ 15-09-2020
  🗓️ 14-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
موسا عەنتەر
روشنبیر، نووسەر و هونراوەنووسی کورد، لە سالی 1920 لە گوندی (ئەسکیماغارا) لە نوسەیبینی سەر بە پارێزگای ماردینی کوردستانی باکور لە دایک بووە،موسا عەنتەر لە درێژای ژیانی خوی دا بەرگری لە دوزی رەوای کوردی کردوتەوە و لە پێناوی ئەم خەباتەدا تیرورکراوە لە لایەن هێزە تاریکەکانی تورک پەرستەکان دایکی موسا عەنتەر یەکەم موختاری ژن بووە لە تورکیا، خاوەن سێ زاروک بووە، دوو کور و کچێک، لە کودەتای 27ی مایس دا لە زیندان دا بووە، لە درێژای ژیانی دا 11.5 سال لە زیندان دا ماوە، لە روژی 20-09-1992 لە لایەن هەندێک کە
موسا عەنتەر
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
لە ساڵی 1953 لە گەڕەکی کانیسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووەو لە ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگ ەو لەنێوان ساڵەکانی 1982 بۆ 1986 لێپرسراوی مەکتەبی سەربازی ی.ن.ک بووە و لە 1993 شدا لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لە ئەستۆبووه.
لە بواری هونەریشدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووەو دامەزرێنەری بەرنامەکانی کەشکۆڵ و رەنگاڵە بووەو خاوەنی چەندین کاری هونەرییە لە بواری کۆمیدیو زنجیرە دراماکان. ناوبراو لە 21-09-2010 بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
سەعید قەزاز
لە ساڵی 1904 لە ناحیەی خورماتوو لە دایک بووە. لە 1924 دا بوە بە کاتب لای (کاپتن لاین) موفەتیشی ئیدارەی ئینگلیز لە سلێمانی هەتا شۆڕشی چواردەی تەموز. کۆمەڵێک وەزیفەی ئیداری بینیوە. لەوانە بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ, قایمقامی هەڵەبجە و زاخۆ, موتەسەڕیفی هەولێر, کوت، کەرکوک و موسڵ. هەروەها وەزیری ناوخۆی عێراق بوە لە کاتی حوکمی مەلەکیدا. دوای شۆڕشی عبەدولکەریم قاسم خۆی تەسلیمی شۆڕش ئەکات و بە دیل ئەگیرێت و لە 1952/2/4 مەحکەکەی سەورە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند لەم کاتەشدا زۆر جار وتە بەناوبانگەک
سەعید قەزاز
مەریەم ئەڤدک
مەریەم ئەڤدک ژنێکی دانیشتوی شاری عەفرینەو چەکدارانی ئەحراری شەرقیە لە گوندی قاسمی سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین لە رۆژی 16-09-2020 ڕفاندیان.
مەریەم ئەڤدک
ژیان حسێن مەحمود
ژیان حسێن مەحمود، لە ساڵانی 1980ەوە پەیوەندی بەرێکخستنەکانی مامۆستایان لە دەربەندیخان کردووە، هاوڕێی شەهید نەسرین، بووە، خەباتی رێکخستنیان لە ناوچەکە کردووە. مامۆستا ژیان بەردەوامی داوە بەخەباتی کوردایەتی و پەوەردەکردنی منداڵانی قەزاکە و بەڕێوەبەری، قوتابخانەی راپەڕینی بنەڕەتی هاوڕێی منداڵ. پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە بۆ دواجار لە 18-09-2020 کۆچی دوایی کرد.
ژیان حسێن مەحمود

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574