لەپاش دەرکەوتنی داعش زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی عێراقی کۆچیان کردووە
📊 احصائيات واستفتاءات
دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بە دروشمی رێگەی مەرگ بۆ ژیان ناچارییە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی حوزەیرانی 2018، فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ سێهەمین ساڵ لە کافێ نێتی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانی پەنابەرانی بەرزڕاگرت، سەرۆکی فیدراسیۆنەکەش ئاشکرایکرد لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی
داعشداعش تا ئێستا زیاتر لە 550 هەزار هاوڵاتی عێراقی کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
مەراسیمەکە بە نمایشکردنی وێنەی کۆچکەرانی بێسەروشوێن لە دەروازەی چونە ناو ئەمنەسوورەکە دەستی پێکرد، پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاری جەلال سەرۆکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاماری قوربانیانی رێگەی کۆچی ئاشکراکرد.
بەپێی ئه و ئامارەی ئاری جەلال خستیەڕوو، لە بەرواری 20 حوزەیرانی 2017 بۆ 20ی حوزەیرانی ئەمساڵ 65 هەزار و 205 هاوڵاتی لە 43 وڵاتی جیهان داوای مافی پەنابەرێتیان پێشکەش کردووە، هەروەها 59 هاوڵاتی عێراقی لەکاتی کۆچکردنیان گیانیان لەدەستداوە، له و رێژەیەش تەرمی 25 هاوڵاتیان گەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان و 24 تەرمیش تا ئێستا بێسەروشوێنە.
سەرۆکی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی، باسی لەوەشکرد لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش تا ئێستا زیاتر لە 550 هەزار هاوڵاتی عێراقی کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
لەپاش ئەوەش نەوا لەتیف، بەرپرسی رۆشنبیری و راگەیاندن لە فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی، بەیاننامەی رێکخراوەکەیانی خوێندووە و تێیدا وتی داوا لە لایەنە بەرپرسەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کاری جددی و بەپەلە بکرێت بۆ راگرتنی دیپۆرتی پەنابەران.
وتیشی پێویستە حکومەتەکانی ئه و ناوچانەی پەنابەرانی پێداتێپەڕ دەبێت ناچاربکرێن سنورەکانیان بە رووی پەنابەراندا بکەنەوە، بۆ ئەوەی رێگای سەخت و مەترسیدار نەگرنەبەر، هەروەها پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئه و رێککەوتننامانەی لەگەڵ تورکیا و یۆناندا لە دژی پەنابەران و بۆ رێگرتن و دیپۆرتکردنەوەیان مۆریان کردووە هەڵبوەشێننەوە.
دواتر ڤیدیۆیەکی دیکیۆمێنتاری لەسەر رەوشی پەنابەران و چالاکی ساڵێکی رێکخراوەکە نمایشکرا، پرژە جەباری سەرۆکی گروپی تاگ لە زانکۆی ئەمریکی سەبارەت بە کەرنەڤاڵی ژیانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد.
پرژە جەبار، بۆ دواڕۆژ وتی لە رۆژی 29ی حوزەیران لەگەڵ فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی فێستیڤاڵێک بۆ هاوکاری پەنابەران و ئاوارەکانی رۆژئاوا ئەنجام دەدەین.
باسی لەوەشکرد ئێمە پێشتر لەناو زانکۆی ئەمریکی پارەمان بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوا لە سلێمانی کۆکردۆتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کەمبوو پێمان باشبوو دوای ئەم چالاکییە دابەشی بکەین، چونکە لە رۆژی فێستیڤاڵەکە چەندین دوکانی جوانکاری خانمان و کاری دەست بەشداری دەکەن و لە 30%ی داهاتەکەی دەبەخشن بە ئێمە، پاشان ئێمەش هاوکاری ئاوارەکانی پێدەکەین.
[1]
20-06-201820-06-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!