رونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆ
📝 Belgeler
لەرێکەوتی 11/6/2018 کەیسی ئافرەتێکی بەرێز بەناوی پاکیزە حەمە ئەمین حەمە موراد دانیشتووی شاری سلێمانی، گەیەنرایە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لەهەولێر، سەرەتا لەبەر خراپی باری تەندرووستی گەیاندمانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا، دوای چارەسەری سەرەتایی، نەخۆشخانەی ناوبراو راپۆرتی پزیشکی بۆ کردو پێیانباش بوو بینێرن بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون، دوای ئەوەی نەخۆشخانەی نابراویش بە کاری خۆیان هەڵسان، پێیانباش بوو بینێرن بۆ پزیشکی دادی هەولێر، دوای تەواوکردنی هەموو چارەسەریەکان، دۆسیەیەکی تایبەتمان بۆکردەوەو هەر ئەو شەوە دۆسیەکەمان خستە بەردەمی حاکمی ئیًشکگر، دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە لەلایەن حاکمی ئێشکگرەوە بەپێی ماددەی 7ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، بڕیاردرا بە دەستگیرکردنی هاوسەری و خوشکێکی و دووبرای ناوبراو بەناوەکانی ا. ح. ح، ی.ح.ح، ل. ح.ح، أ.ع. ع.. بۆ رۆژی دواتر دۆسیەکە خرایەوە بەردەستی دادوەرو بریاردرا دۆسیەکە ئیحالەی سلێمانی بکرێتەوە بەو ئەمری گرتنانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان بۆکردون، هەروەها بەپێی توانا توانیمان بەهاوکاری رێکخراوی مەسەلە بڕە هاوکاریەکی ماددیشی بۆ دابینبکەین.
دوای ئەم هەموو رێکارو هەوڵە جدیانەمان، جێگەی داخە ناوبراو لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە جگە لەوەی هەڕەشەی کوشتنی خۆی و دوو منداڵیشی دەکات، تەواوی ئەو هەوڵ و رێکارە یاسایی و مرۆڤانەی دەزگاکەمان بە کەمبایەخ لەقەڵەم دەدات! بەجۆرێک وەک ئەوەی کە هیچ کەس و لایەنێک بەهانایەوە نەهاتبێ.
لێرەوە رایدەگەیەنین ئەرک و بەرپرسیارێتی یاساییانەو مرۆڤانەی خۆمان بۆ هاوکاری ناوبراو بەزیادەوە جێبەجێکردووە، بەردەوامیش دەبین لەسەر کارو ئەرکی پیشەییانەی خۆمان، ئەنجامەکەشی بۆ رای گشتی بەجێ دەهێڵین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان / وەزارەتی ناوخۆ
20-06-201820-06-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!