بۆ کردنەوەی ڕێگای کەرکوک- هەولێر بڕی 714 ملیۆن دینار پێویستە
بەهۆی ڕووخانی پردی
پردێپردێ-ەوە، تا ئێستا ڕێگای سەرەکیی
کەرکوککەرکوک- هەولێر نەکراوەتەوە و بەڕێوبەری شارەدێی پردێ-ش دەڵێت:بۆ چاکردنەوەی بڕی 714 ملیۆن دینار پێویستە.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، فەرمانی کردنەوەی ڕێگای نێوان کەرکوک- هەولێری دەرکرد، بەڵام تا ئێستا ڕێگاکە نەکراوەتەوە.
عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوبەری شارەدێی پردێ، بە رۆژنیوزی ڕاگەیاند:ئێستا ڕێگاکە نەکراوەتەوە.
سەبارەت بە هۆکارەکەشی، عەبدولموتەلیب، وتی:پەیوەندیی بە ڕووخانی پردەکەی پردێ-ەوە هەیە، کە کەرکوک و هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە و تا ئێستا چاکنەکراوەتەوە.
ناوبراو، ئاماژەی بەوەشکرد، کە لیژنەیەک لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە، سەردانی پردە ڕوخاوەکەیان کردووە، تێچووی چاکردنەوەی پردەکە بە بڕی 714 ملیۆن دیناری عێراقی خەمڵێندراوە، هەروەها ئەگەر دەست بە چاک کردنەوەشی بکرێت، بەلایەنی کەمەوە ماوەی چوار مانگ کاتی پێویستە.
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە لە سنووری شارەدێی پردێ، پردی پردێ تەقێندرایەوە، کە دواتر عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن پێشمەرگەوە تەقێندراوەتەوە.، بەو هۆیەوە ڕێگای هاتوچۆی کەرکوک و شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بۆ هەولێر داخرا.
لەدوای تەقاندنەوەی پردەکەوە هاتووچۆکردن لەو ڕێگایەوە ڕاگیراوە و ئێستا هاوڵاتیان لە شارەدێی تەق تەق-ەوە هاتووچۆ دەکەن، کاتێکی زۆرتری پێدەچێت و قەرەباڵغیی زۆریشی دروستکردووە.
[1]
20-06-201820-06-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!