هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و شرنەخ و سێرت 35 سەربازی تورکیا کوژران 20-06-2018
📝 وثائق
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) لەسەر ماڵپەڕەکەی راگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە جۆلەمێرگ و شرنەخ و سێرت بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لەو چالاکییانەدا 35 سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون.
دەقی راگەیاندراوەکەی هەپەگە
لە چەلێ زرێپۆشێک تێکشکێنرا و 12 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا لە جۆلەمێرگ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
هێزەکانمان رۆژی 18ی حوزەیران و لە کاتژمێر 20:40دا لە ناوچەی ئۆرێ لە رێگای نێوان جۆلەمێرگ و چەلێ لە دژی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کریپی سوپای تورکیا بە تەواوی تێکشکێندرا و زیانیش بە زرێپۆشێکی تری جۆری کوبرا گەیەندرا.
لەو چالاکییەدا و ئەوەندەی روون بووەتەوە، 12 سەربازی دوژمن کوژراون. سوپای تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە دەستیکرد بە بۆردومانکردنی ئەو سنوورە و کوژرا و بریندارەکانیان بە ئامبولانس لە شوێنی چالاکییەکو دوورخستەوە.
لە چەلێ چالاکییەکی تر ئەنجامدرا و 15 سەرباز کوژران
یەکەیەکی تایبەتی سوپای تورکیای داگیرکەر لە بنکەی سەربازیی گێمان لە چەلێ دەستیان بە جموجوڵ کردبوو و بەو سنووری ئەو ناوچەیەدا بڵابوونەوە و بۆسەیان دادەنا. ئەو یەکەیەی سوپای تورکیای داگیرکەر لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێریی ورد دەکران. ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کوبرا، کە ئەندامانی ئەو یەکەیەی سوپای تورکیای داگیرکەری تێدا بوو و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی، کە بۆ کاری سەربازی بەکاریان دەهێنا لە رۆژی 18ی حوزەیران و لە کاتژمێر 20:30دا لە ناوچەی دەرڤای قەسرانێ کرانە ئامانج و ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکەیان بە تەواوەتی تێکشکا و زرێپۆشەکەش زیانی زۆری پێگەیشت.
ئەوەندەی روون بوویەوە، لەو چالاکییەکدا 15 سەربازی دوژمن کوژران. دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر لەو ناوچەیەدا دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و هەر لەو رۆژەدا بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکیان دەست بکەوێت، لە ئۆپراسیۆنەکەیان کشانەوە.
لە گەڤەر 3 سەنگەر تێکشکێنران و 5 سەرباز کوژران
هێزەکانمان رۆژی 19ی حوزەیران و لە کاتژمێر 04:14دا لە گردی عەلی شێر لە ناوچەی گەڤەر لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 3 سەنگەری دوژمن تێکشکێنران و و ئەوەندەی روون بوویەوە، 4 سەرباز لەو چالاکییەدا کوژران.
هەر لەو رۆژەدا و لە کاتژمێر 13:30دا یەکەی قەناس بەدەستی هێزەکانمان لە دژی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە شکێرێ لە ناوچەی چەلێ چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەشدا سەربازێکی تری سوپای تورکیا کوژرا.
لە شرنەخ 3 بیلدۆزەر سوتێنران و 2 سەرباز کوژران
هێزەکانمان رۆژی 18ی حوزەیران و لە کاتژمێر 23:00دا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا لە ناوچەی بانێ عەزیز لە باسای شرنەخ 3 بیلدۆزەریان ئاگر تێبەردا کە کاریان لە دروستکردنی بەنداوی ئیلی سوو دا دەکرد.
سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای ئەو چالاکییە لەو ناوچەیەدا دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد. لە رۆژی 19ی حوزەیراندا هێزەکانمان لە دژی یەکەیەکی ئەو ئۆپراسیۆنە چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا 2 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای تورکیای داگیرکەر بە کۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە دوورخستەوە و هەر لەو رۆژەشدا لە ئۆپراسیۆنەکەیان کشانەوە.
لە سێرت سەربازێک کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکاندا لە رۆژی 19ی حوزەیران لە دەرییە سەرختێ لە چراڤێی ناوچەی دهێ لە پارێزگای سێرت لە دژی یەکەیەکی سوپای تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا و 2 سەربازی تریش برینداربوون.
[1]
20-06-201820-06-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!