کۆمپانیای دی ئێن ئۆ حەقدەستی مانگی سێی 2018 وەرگرت
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان کاردەکات رایگەیاند، بڕی 62.19 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی سێی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.
دی ئێن ئۆ رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیە بەپێی خاوەندارییەتی پشکەکان لە کێڵگەی تاوکێ لە نێوان کۆمپانیاکە و کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دابەش دەکرێت.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ هەروەها رایگەیاندووە، بڕی 5.58 ملیۆن دۆلاری بە جیا وەرگرتووە وەک شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایە دوای یەکلاییکردنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوودا. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، خاوەندارییەتی 75%ی کێڵگەی تاوکێ دەکات.[1]
20-06-201820-06-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!