بۆ ویژدانە نەنووستووەکان
هەروەک دەزانن، مافی ژیان لە بەڵگە ئاشکرا و بەڵگەنەویست و قەبووڵکراوەکانی مرۆڤە، هەر چەندە پێشێلکردن و لە بەرچاو نەگرتنی ئەم مافە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
بە باوەڕمەندبوون بەم ئەسڵە ئاشکرایە، هەر مرۆڤدۆستێک کە دڵی لە گرەوی پاراستنی گیان و ڕیزگرتنی گیانی مرۆڤەکان بە ئەژمار دێت، بێگومان لە بەرانبەر هەر هەوڵێک و دژکردەوەیەک کە گیانی مرۆڤەکان بستێنێت، بێدەنگیی هەڵبژاردنی ڕەوا نییە و پێداگری لەسەر ئەو مافە دەکات.
مرۆڤدۆستەکان،
لەم کاتەدا کە ترس لەوەی کە گیانی هێندێک کەس بە هۆی جیابیری و باوەڕمەندنەبوون بە ئیدئۆلۆژیی فەرمی و زاڵ لەو ناوچەیە دەسێندرێت. من (ئیجلال قەوامی) مانگرتنی خۆم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەم جۆرە هەوڵانە بەتایبەتی ئێعدامی دەروێش #محەمەد سەلاس# و مەترسیی لەسێدارەدانی ڕامین حوسێنپەناهی، ڕادەگەیەنم.
هیوادارم گوێیەکی بیسەر و هێزێکی عاقڵ هەبێت، زیاتر پێداگری لەسەر ئەو ڕێگا ناڕەوایە نەکات.
ئیجلال قەوامی
ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ
#20-06-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,827 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!