لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا چوار کەس لە ڕوبارەکانی سنوری دەڤەری سۆران خنکاون
📊 احصائيات واستفتاءات
دواڕۆژ،
ئاکۆ حەمەد رابیئاکۆ حەمەد رابی
لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا چوار کەس لە ڕوبارەکانی سنوری دەڤەری
سۆرانسۆران خنکاون و کەسێکیش لە خنکان رزگارکراوە، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆرانیش هۆشداریدەداتە هاووڵاتیان.
بەیار باڵەکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بەدواڕۆژی راگەیاند لەماوەی نزیکەی یەک هەفتەدا چوار کەس لە سنوری دەڤەری سۆران لە ئاودا خنکاون کە یەکێکیان کچێکی تەمەن 16 ساڵان بوو، ڕۆژێک پێش جەژن لە ئاودا خنکا، ئەوەی تریشیان خنکانی ژنە گەشتیارێکی عەرەب و کوڕە گەنجێکی کورد بوو کە ویستی ئافرەتەکە رزگار بکات.
وتیشی دواین رووداوی خنکانیش له و سنورە، خنکانی گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی هەریر بوو کە لە زێی قەندیل خنکا.
ئاماژەی بەوەشدا کە هەر دووەم ڕۆژی جەژن گەنجێکی دیکەش خەریک بوو لە نێو ئاودا گیان لەدەستبدات، بەڵام زوو لە لایەن خەڵکەوە رزگارکرا کە تەنیا بە سوکی بریندار بوو.
بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران داواش لە گەشتیار و هاووڵاتیان دەکات ئەوانەی سەردانی هاوینەهەوار و ڕوبارەکان دەکەن کە ئەگەر شارەزا نەبن یاخود مەلەوان نەبن، با نزیکی ئه و شوێنانە نەکەونەوە بۆ مەلەکردن.
ئاماژەی بەوەشدا کە نابێت خەڵک نزیکی ئه و شوێنانەش بکەونەوە کە مترسیدارن و بەرگری شارستانی هێما و تابلۆی ئاگادارکردنەوەی هەڵواسیوە.
[1]
20-06-201820-06-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!