باکووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی گردی چۆلیا-ی
جودیجودی سەر بە
شڕناخشڕناخ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەست پێکرد.
[3]
- لە ناوچەی چەلێی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا. بەلانیکەمەوە لەو چالاکییەدا 2 سەربازی تورکیا کوژران.
[3]
- سەدان هەزار کەس لە
ئامەدئامەد ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی ستاسیۆن بۆ بەشداریکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنی
هەدەپەهەدەپە و کۆبوونەوەیەکەی سەدان هەزار کەسییان ڕێکخست.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەو, لە بەردەم زیندانی
سنەسنە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا بۆ دژایەتیی سزای سێدارەی
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی، بەڵام هێرش کرایە سەریان و دەستگیرکران، هەر ئەمڕۆش محەمەد حسێن پەناهی، باوکی ڕامین براوە بۆ شوێنێکی نادیار و وتەی دژبە ڕامینی لێوەرگیراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:20 خولەک تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە تۆپبارانکردنی چیای قەلەڕەش-ی شارەدێی
سیدەکانسیدەکان-ی دەڤەری
برادۆستبرادۆست کرد.
[4]
- لە ڕۆژی جیهانیی پەنابەراندا، لە کەمپەکانی کوردستان چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن.
[1]
- لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا ژمارەیەک پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەشاری
هەولێرهەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پاشان مانگرتنیان ڕاگەیاند.
[2]
- دوای حەوت ڕۆژ لەروداوی تەقەکردنەکەی بەردەم بارەگای دژەتیرۆری عێراق لە
کەرکوککەرکوک کە گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک و برینداربونی سێ هاوڵاتی دیکەی لێکەوتەوە، بەغدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ڕەوانەی کەرکوک کرد.
[2]
- بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک ڕایدەگەێنێت، لەسەر دۆخی ئەمنی کەرکوک، لە دادگای فیدراڵیی سکاڵای یاسایی لەسەر هێزە عێراقییەکان و لایەنی ئەمنیی کەرکوک تۆمار دەکەین.
[4]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی
خانەقینخانەقین ڕایگەیاند، دژی ئەو کارە تیرۆریستییانەی لە سنووری خانەقین دەکرێن، ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێک دەکرێت و دەڵێت خەریکە دۆخی ئەمنی بەتەواوەتی لە کۆنترۆڵ دەردەچێت، بۆیە خەڵکی داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن.
[5]
- لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێک سنوری چەند گوندێکی ناوچەی
هەورامانهەورامانی گرتوەتەوە بەهۆیەوە چەندین دۆنم لە باخ و دارستان و لەوەڕگای سروشتی ناوچەکە سوتاوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەکات، پێدەچێت ئاگرەکە لە دیوی ڕۆژهەڵاتەوە هاتبێتە سنورەکە و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
-
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژە لە هەفتەیەکدا هەشت چالاکییان لە
عەفرینعەفرین ئەنجامداوە.
[4]
- ئاژانسی هەواڵی هاوار لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە لە شارۆچکەی ماباتای عەفرین ڕایگەیاندووە، کە چەتەکانی سەر بە تورکیا 25 هاوڵاتیی دیکەیان ڕفاندووە.
[4]
- سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی شاری منبج ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ سەربازێکی تورکیا نەچووەتە ناو منبج و دەشڵێت، هێزەکانی هاوپەیمانان تائێستا ئه و شارەیان چۆڵنەکردووە.
[2]
- چەتەکانی سوپای ئازادی سوریا، ویستیان پزیشکێک بەناوی سامی فەرەج بڕفێنن و پاشان لەلایەن چەتەکانەوە تیرۆرکرا. ئەو تیرۆرەش لە ماوەیەکی کەمدا لەناو عەفریندا دەنگی دایەوە. دانیشتوانی عەفرینیش لەبەردەم ماڵی ئەو پزیشکەدا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان لە دژی چەتەکان نیشاندا.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی زانیارییەکان، ئەفسەرەکانی سوپای تورکیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشداریی ئاهەنگێکیان کردووە، کە هاوکات لە جەرابلوس و عەزاز دا بەڕێوەچووە. ئەفسەرەکانی سوپای تورکیا لەو ئاهەنگەدا داوایان لە چەتەکان کردووە بەشداری بکەن لە ئۆپراسیۆن بۆ سەر
قەندیلقەندیل.
[3]