بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی
هاووڵاتی(جەبار عوسمان) کە لە پێناو ڕزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی ''بەرسیرین'' خنکا. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم، گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە، ئەمە ڕووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتوریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو (جەبار عوسمان) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
مەسعود بارزانی
#18-06-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,739