57 هێرش و دەستبەسەر کرانی 208 ئەندامی هەدەپە لەلایەن تورکیاوە
KMMK: فشار و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەدژی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی هەدەپە تا دەچێت زیاتر دەبێت، تا ئێستا 57 جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردن و 208 ئەندام و لایەنگرایان دەستگیرکراون.
بەپێی هەواڵی رۆژنیوز، بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، لە تورکیا و باکوری کوردستان پەرەی سەندووە، دەنگی گەلی کورد تێکڕا بۆ هەدەپەیە، ئاکەپەش ئەوەی پێی قبوڵ ناکرێت و هێرش دەکاتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرش بۆ سەر شەنگال، قەندیل و مەخمور، پێشێلکارییە ناوخۆییەکان لەدژی هەدەپەش زیادیان کردووە، کۆمیسیۆنی مافەکانی هەدەپە ڕایگەیاندووە، کە لە 18ی نیسانەوە تا ئەمڕۆ 57 جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە.
لە ڕاپۆرتی ئەو کۆمیسیۆنەدا ئەوەش هاتووە، کە 208 ئەندام و لایەنگری هەدەپە لەو ماوەیەدا دەستگیرکراون، کە 16یان ڕەوانەی زیندان کراون.
جێگای ئاماژەیە بەشێکی زۆری ئەندامانی هەدەپە، لە نێویاندا دا سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسکداخ و بە سەدان ئەندامی دیاری ئەو پارتە رەوانەی زیندان کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
13-06-201813-06-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!