دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرایدەکات، لە ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژنی ڕەمەزان 127 هەزار گەشتیار لە دەرەوەی هەرێم هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکان و هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامە.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دا 127 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی لەناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەکی زۆر گەشتیار چوونەتە شارەکان و هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕوونیشیکردەوە، ئەم ئامارە تەنها هی دوو ڕۆژی جەژنە و هی ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژی سێیەمی جەژن ژمارەکان زۆر لەوە زیاتر دەبێت و دوای جەژن تەواوی ژمارەی گەشتیاران کە لە شارەکانی خوارووی عێراق و هەندێ وڵاتی تر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەینەوە.[1]
#17-06-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,683 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!