دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
گۆشتی سور زۆرترین خواستی لەسەرە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەتایبەت لەکاتی بۆنە و جەژنەکاندا ئەمەش وایکردووە ڕێژەیەکی زۆری ئاژەڵ لەکوشتارگەکان سەرببڕدرێت و بخرێتە بازاڕەکانەوە.
بورهان عومەر، لێپرسراوی بەشی کوشتارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری #سلێمانی# بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەکۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزاندا کە تەنها سێ ڕۆژ کوشتارگە کاریکردووە 7330 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون و خراونەتە بازاڕەکانەوە.
وتیشی ئەو ئاژەڵانەی سەربڕدراون لەجۆری گەورە و بچوکن، ئاژەڵی وردە 6900 سەر بووە وە ئاژەڵی گەورە کە ڕەشەوڵاخ دەگرێتەوە 430 سەر سەڕبڕدراوە لەماوەی تەنها سێ ڕۆژدا کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە بووە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێت لەکوشتارگەکان و مۆری باوەڕپێکراویان پێوەیە، بۆ بەکارهێنان گونجاون و کێشەیان نیە، بەڵام ئەو گۆشتانەی لەسەر شەقامەکان سەردەبڕدرێن پشکینی تەندروستیان بۆ ناکرێت، دەبێت هاووڵاتیان ئەو گۆشتانە بەکار نەهێنن.[1]
#17-06-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,738 times
Write your comment about this item!