سلێمانی: لە سێ رۆژدا زیاتر لە 7 هەزار ئاژەڵ سەربڕدراوە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
زریان محەمەدزریان محەمەد
گۆشتی سور زۆرترین خواستی لەسەرە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەتایبەت لەکاتی بۆنە و جەژنەکاندا ئەمەش وایکردووە ڕێژەیەکی زۆری ئاژەڵ لەکوشتارگەکان سەرببڕدرێت و بخرێتە بازاڕەکانەوە.
بورهان عومەر، لێپرسراوی بەشی کوشتارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری
سلێمانیسلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەکۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزاندا کە تەنها سێ ڕۆژ کوشتارگە کاریکردووە 7330 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون و خراونەتە بازاڕەکانەوە.
وتیشی ئەو ئاژەڵانەی سەربڕدراون لەجۆری گەورە و بچوکن، ئاژەڵی وردە 6900 سەر بووە وە ئاژەڵی گەورە کە ڕەشەوڵاخ دەگرێتەوە 430 سەر سەڕبڕدراوە لەماوەی تەنها سێ ڕۆژدا کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە بووە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێت لەکوشتارگەکان و مۆری باوەڕپێکراویان پێوەیە، بۆ بەکارهێنان گونجاون و کێشەیان نیە، بەڵام ئەو گۆشتانەی لەسەر شەقامەکان سەردەبڕدرێن پشکینی تەندروستیان بۆ ناکرێت، دەبێت هاووڵاتیان ئەو گۆشتانە بەکار نەهێنن.
[1]
17-06-201817-06-2018