باکووری کوردستان
- خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکاری کوردستان و پارێزەرەکانی بەمەبەستی بینینی
عەبدوڵڵا ئوجەلانعەبدوڵڵا ئوجەلان لە جەژنی ڕەمەزاندا سەردانی دادگایان کرد.
[4][2]
- پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە داواکارییەکی پێشکەشی دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد بۆ ئەوەی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەشداری بکات لە میتینگەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شارەکانی ئیستەنبووڵ، دیلۆک، ئیزمیر و مێردین. ئەمڕۆ داواکارییەکە لە لایەن دەستەی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند کرا.
[5]
- بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان شاندێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) و کۆمەڵێک دوکاندار لە شارۆچکەی پڕسوس (سوروچ)ی سەر بە شاری ڕحا (
ئورفەئورفە) لە باکوری کوردستان سێ کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
[1]
- گرووپێک لە ناوچەی دەگیرمەندەرەی شاری کۆجائەلیی تورکیا هێرشیان کردە سەر خەباتکار و لایەنگرانی هەدەپە کە مێزی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دانابوو. هاوکات لە مەڵەتی بە دار و بەرد هێرشکرایە سەر لایەنگرانی هەدەپە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێبەرانی دوو حیزبی گەورەی ڕۆژهەڵات، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەگەڵ تینکتەنکەکانی واشینگتۆن دیدار و چاوپێکەوتنیان کردووە.
[3]
باشووری کوردستان
- تەرمی
عەبدولڕەزاق فەیلیعەبدولڕەزاق فەیلی لە
سلێمانیسلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.
- لە
گەرمیانگەرمیان فەرمانگەیەکی حکومی لە ڕێگەی ڕێکخراوی (ICRC) کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بە دابینکردنی دەستمایە 122 خێزانی کەمئەندام، بێوەژن، کەمدرامەت دەکاتە خاوەن پرۆژەی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیانی پێ بەرێبکەن.
[1]
- تادێت جموجوڵی چەکدارانی
داعشداعش لە چەند ناوچەیەکی سنوری
خانەقینخانەقین زیاتر دەبێت، بەرپرسێکی حزبیی ناوچەکەش دەڵێت، پێشتر بە شه و دەردەکەوتن، بەڵام ئێستا چەکداران لە ڕۆژیشدا بە ئاشکرا دەسوڕێنەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک گوندنشین ئاوارەبوون.
[1]
- لەرێگەی پەرلەمانتارێکی بەغداوە، هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەرووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی دژەتیرۆری عێراق لە
کەرکوککەرکوک و شەهیدبونی هاوڵاتییەکی کورد خرایەڕوو، و داواشیکرد لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە ئەنجامبدرێت، چونکە بابەتێکی هەستیارو مەترسیدارە.
[1]
- سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فەرمانی دامەزراندنی سێ دادوەری دەرکرد بۆ بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، کە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کاندیدکرابوون.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- پارتی یەکێتی دیموکرات-
پەیەدەپەیەدە، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستانی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، کە دەستدرێژی بۆ سەر باشور دەستدرێژییە بۆسەر هەموو کوردستان.
[4]
- لە چوارڕیانی سەبای بەحرات لە منبج، تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە هاووڵاتیەک بەناوی بەسام بەشیری 49ساڵان و منداڵێک-ی 6ساڵان بەناوی یەزەن عەبدولحەلیم بریندار بوون. بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی فورات.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- فەرماندەیەکی هێزەچەکدارەکانی ئێران ئه و لێدوانانەی وەزیری بەرگری تورکیا ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ئێران دەچێتە پاڵ تورکیا لە ئۆپراسیۆنی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) لە باکوری عێراق.
[1]