سەرۆککۆماری عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی عێراق و موسڵمانانی جیهان دەکا
📝 بەڵگەنامێ
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
ئەی گەلی عێراقی دلێر
سڵاوی خوداتان لێ بێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە کە ماڵئاوایی دەکەین لە مانگی بەزەیی و لێبوردن، مانگی رەمەزانی بەڕێز، گەرمترین پرۆزبایی پێشکەش دەکەم بە رۆڵەکانی گەلی عێراقمان بە هەمو پێکهاتەکانییانەوە و تەواوی موسڵمانان لە جیهاندا، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەکەم رۆژوەکانتان قبوڵ بکات و رۆژەکانتان بکاتە جەژن و بێوەیی و سەلامەتیی، هاوکات لە سایەی گەورەیی خۆیەوە رۆژە پیرۆزەکانمان بکاتە دەسپێکێکی مەزن و سەرتاسەریی بۆ بەهێزکردنی هەنگاوەکانمان لە بەرەوپێشچونی پێکەوە بەرەو بنیاتنانی ئایندەیەکی ئۆقرە و تاوسەندو بۆ گەلەکەمان لەسەر بناغەی هاوکاریی و لێتێگەیشتن و کاری بنیاتنەری هاوبەش.
ئەم بۆنە پیرۆزە بەدەرفەت دەزانم کە بەوپەڕی هەستی پێزانینەوە سڵاو و پێزانینیم پێشکەش بکەم بە قارەمانە نەبەزەکانمان لە رۆڵەکانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەمو ریز و پێکهاتەکانیانەوە لە بەرامبەر ئەو سەرکەوتنە مەزنانەیان کە بەدەستیان هێناوە بەسەر تێرۆردا، قوربانیی زۆر و زەوەندیان پێشکەشکردوە و داستانی قارەمانیەتییان تۆمار کردوە لە جەنگی پیرۆزی گەلەکەمان دژی پاشماوەکانی تێرۆر، هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە سڵاوم بۆ خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان کە ئەوان و ئێمەش هەمومان شانازیی دەکەین کە رۆڵەکانیان سەروماڵیان بەخت کردوە لەپێناوی سەربەرزیی و ئازادییدا، داوای سۆز و بەزەیی یەزدان دەکەین بۆ شەهیدان و چاکبونەوەش بۆ بریندارە قارەمانەکان.. هاوسۆزیی دەردەبڕم بۆ ئەو خێزانانەی کە تائێستاش بە دەست سەختییەکانی ئاوارەبونەوە دەناڵێنن، نزا و هەوڵ و هەنگاوی هەموان بۆ ئەوەیە کە بەهەمو توانایاکەوە کاربکەین بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەربەرزانەو سەلامەتییان بۆ زێد و ماڵو حاڵیان.
گەلەکەمان کە هەلومەرجی نائاسایی و دژواری تێپەڕاند، گەلەکەمان بە تێپەڕاندنی هەلومەرجە نائاسایی و دژوارەکەی ئەم ساڵانەی دوایی ورەیەکی نەگۆڕی سەلماند بۆ بەردەوام بون لە کاروانی بنیاتنانی عێراقی دیموکراسیی مۆدێرن و پابەند بون بە یەکگرتوییەکەی، لێرەوە داوا لە عێراقییەکان دەکەین هەوڵی جدی بخەنە کار لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەرێی لێک تێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی پۆزەتیڤ و وەلانانی دوبەرەکیی و لێکدابڕان و کارکردنی جدیی لە پێناوی پاراستنی ئۆقرەیی سیاسیی و ئاسایش و هەورازخستنی پرەنسیبی هاوڵاتیبون و چارەسەرکردنی هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکان بە هەستکردن بە لێپرسراویەتی و دادپەروەریی لەسەر بناغەی دەستور و پابەندبون بە قانونەکان بەو جۆرەی یەکڕیزی نیشتمانیی قوڵ دەکاتەوە و پێشکەوتن بەرەو سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پاراستنی مافەکانی لە سودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاو بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن و بەشێوەیەکی ستراتیژیی و بەهێزکردنی پێگەکەی لەسەر هەردو ئاستی ناوچەکە و جیهان.
پەروەردگار رۆژەکانمان بکاتە جەژن و خۆشیی و ئاشتیی و خۆشویستن و هیوا.
جەژنتان پیرۆز و هەمو ساڵێک عێراق و عێراقییەکان و نەتەوەی ئیسلام و هەمو مرۆڤایەتیی هەر لە خۆشیدابن.
فوئاد مەعسوومفوئاد مەعسووم
سەرۆککۆمار
13-06-201813-06-2018 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!