فشار و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی ئاکەپە لەدژی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی #هەدەپە# تا دەچێت زیاتر دەبێت، تا ئێستا 57 جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردن و 208 ئەندام و لایەنگرایان دەستگیرکراون.
بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، لە تورکیا و باکوری کوردستان پەرەی سەندووە، دەنگی گەلی کورد تێکڕا بۆ هەدەپەیە، ئاکەپەش ئەوەی پێی قبوڵ ناکرێت و هێرش دەکاتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرش بۆ سەر شەنگال، قەندیل و مەخمور، پێشێلکارییە ناوخۆییەکان لەدژی هەدەپەش زیادیان کردووە، کۆمیسیۆنی مافەکانی هەدەپە ڕایگەیاندووە، کە لە 18ی نیسانەوە بۆ ئەمڕۆ 57 جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە.
لە ڕاپۆرتی ئەو کۆمیسیۆنەدا ئەوەش هاتووە، کە 208 ئەندام و لایەنگری هەدەپە لەو ماوەیەدا دەستگیرکراون، کە 16یان ڕەوانەی زیندان کراون.[1]
#12-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,300
Escriba su comentario sobre este artículo!