سوپای تورک و چەتەکانی لە شارۆچکەی ماباتای سەربە #عەفرین# 110 گەنجیان ڕفاندووە و بۆ ئازادکردنیان داوای پارەیان کردووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە ماباتاوە بە ئاژانسی هەواڵی هاواریان ڕاگەیاندووە، کە چەتەکان لەو شارۆچکەیەدا 110 گەنجیان ڕفاندووە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، کە ئەو گەنجانە پاش ئەوەی ڕفێدنراون ئەشکەنجەدراون و داوا لە خانەوادەکانیان کراوە بۆ ئازادکردنیان پارە بدەنە چەتەکان.
چەتەکان بۆ ئازادکردنی هە ڕگەنجێک داوای 50 هەزار لیرەی سوری (110دۆلار) دەکەن، بەشێکی بەڕچاوی خانەوادەی ئەو گەنجانە ئەو پارەیەیان نییە و چەتەکانیش دەڵێن ئازادیان ناکەن ولە زیندان دەیانهێڵنەوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە، کە چەتەکان پاش ئەو ڕەشبگیرییە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکانی میرکان و کاخری سەربە ماباتا بۆ ئەوی گەنجانی زیاتر بڕفێنن.[1]
#12-06-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,153
Ваше мнение о предмете!