2704 بەندکراوی داعش لە کوردستان بوونیان هەیە و 602 کەسیش ئازادکراون
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
ئاوارە حەمیدئاوارە حەمید
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە کە ئاماژەی بە بوونی گرتوخانەی نهێنی کردبوو لە هەرێم و رایدەگەیەنێت، هیچ گرتوخانەیەکی نهێنی لە هەرێمی کوردستان نییەو باس لەوەشدەکات، 2704 بەندکراوی
داعشداعش لە کوردستان بوونیان هەیەو 602 کەسیش ئازادکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی حوزەیرانی 2018، دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرنگی خۆی هەیە، بەڵام بەداخەوە باس لەو هەنگاوانە ناکات کە ئێمە بە پێی یاسای ساڵی 2011ی ژمارە 3، تاوەکو ئێستا 118 کەس بە تۆمەتی گەندەڵی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
وتیشی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوە باس لە بەڕێوەبردنی کەمپەکان دەکات، بەڵام ئێمە هەر هێندەمان لەتوانادایەو پێداویستی ئاوارەکانیش زۆرە، تەنها لە شاری دهۆک لە ساڵی 2016دا زیاتر لە 50 رێکخراوی بیانی 616 جار سەردانی کەمپەکانیان کردووە.
دەڵێت سەبارەت بە ژنان ئێمە دەڵێین کە یاسای تایبەت بە پاراستنی ژنان هەیە، هەروەها 49 داواکاری گشتی ژن و 30 دادوەر و 94 لێکۆڵەری دادی ژن بوونیان هەیە.
باسی لەوەشکرد، 2704 بەندکراوی داعش لە کوردستان بوونیان هەیە، هەروەها 602 کەسیش ئازادکراون، لە ئێستاشدا 598 بەندکراو لە بەندیخانەی دژەتیرۆر و چاکسازی گەوران و ژنان لەسەر تیرۆر دەستگیرکراون.
زێباری ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بەندینخانەیەکی نهێنی لە کوردستان بوونی نییە، ژمارەی شەهیدانی کوردستان لە شەڕی داعش گەیشتووەتە هەزار و 814 شەهید لەگەڵ 10 هەزار و 725 بریندار و 44 دیلی پێشمەرگەش ماون.
[1]
11-06-201811-06-2018