بەڕێوەبەری بەنداوەکان: ئاوی زێی بچووک رۆژانە کەمدەکات
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێچەوانەی گوتەی بەرپرسانی ئێران ئاستی ئاوی
زێی بچووکزێی بچووک لە هەرێمی کوردستان بەردەوام کەمدەکات. دەشڵێت، ئێستا نزیکەی لە 70% ئاوی رووبارەکە گیراوەتەوە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو) راگەیاند، بەرپرسانی ئێران باسلەوەدەکەن ئاوی زێی بچووکیان بەرێژەیەکی زۆر نەگرتووەتەوە، بەڵام ئاستی ئاوی زێی بچووک لە هەرێمی کوردستان رۆژانە کەمدەکات.
ئەکرەم ئەحمەد دەشڵێت لەسەرەتای گرتنەوە ئاوی زێی بچووک لە 2ی ئەم مانگەدا رێژە گرتنەوەی ئاوەکە بە نزیکەی 50% بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی 70% بەرزبووەتەوە، واتە رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی گرتنەوەی ئاوەکە لەلایەن ئێرانەوە زیاددەبێت.
هەر پەیوەست بەو پرسە، محەممەد حەسەن، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی
قەڵادزێقەڵادزێ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەبەر کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە ناچاردەبن رووبەری زێیەکە بەرتەسک بکەنەوە. دەشڵێت لەپێناو نەوەستانی پڕۆژەی ئاوی قەڵادزێ، دەبێت رۆژانە رووبەری زێیەکە بەرتەسک بکەینەوە، بەو جۆرەش ئاوەکە کۆدەکەینەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر زێی بچووک لە شاری
سەردەشتسەردەشت بەنداوێکی دروستکردووە، بەو هۆیەوە ساڵی رابردوو بەشێکی زۆری ئاوی زێی بچووکی گرتەوە، لە ئەنجامدا کێشەی کەمئاوی لە قەڵادزێ دروستبووە. ئەمساڵیش لە رۆژی
02-06-201802-06-2018 حکومەتی ئێران دووبارە بەشێک لە ئاوی زێی بچووکی گرتەوە و هەمان گرفت دروستبوووەتەوە.
[1]
09-06-201809-06-2018