بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ناندینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,917 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,239 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📊 بایی 6 ملیار و 779 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریدا کراوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بایی 6 ملیار و 779 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریدا کراوە
📊 ئامار و راپرسی


بەرپرسێکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا تەنیا لەڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە بایی 6 ملیار و 779 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لەکەرتی گەشتیاریدا کراوە و پرۆژەکانی ئەو کەرتە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە راکێشانی پارە بۆ کوردستان.
دوای دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان لە کوردستان، 912 پرۆژە لە 13 سێکتەری جیاواز مۆڵەتیان وەرگرتووە، بەڵام 103 لەو مۆڵەتانە بە هۆکاری جیاواز هەڵوەشێنراونەتەوە. سەرمایەی 809 پرۆژەکەی دیکەش گەیشتووەتە 48 ملیار و 661 ملیۆن دۆلار.
لەنێو پرۆژەکانی وەبەرهێناندا سێکتەری گەشتیاری لە دوای سێکتەری پیشەسازی و نیشتەجێکردن دێت کە 147 پرۆژە بە سەرمایەی 6 ملیار و 779 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە.
سەربەست خدر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرهێنان کە سەرپەرشتی بەدواداچوونی پرۆژەکانی گەشتیاری کردووە، بە (رووداو)ی گوت: بەپێی بەدواداچوونمان بۆ پرۆژە گەشتیارییەکان، بۆمان دەرکەوت لە کۆی 147 پرۆژەی مۆڵەتدراوی گەشتیاری 50 پرۆِژەیان بەڕێژەی 100% تەواو بوون و ئێستا پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن، بەشێکی زۆریان هوتێل و رێستورانتی براندن و بوونەتە هۆی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.
ئەو 50 پرۆژە گەشتیارییەی تەواوبوون و کار دەکەن، بریتین لە 10 هۆتێلی براند، نۆ مۆتێل و رێستۆرانتی گەشتیاری، 24 پڕۆژەی یاریی هاوچەرخ و گوندی گەشتیاری و حەوت سەنتەری بازاڕکردنی هاوچەرخ.
کۆمەڵگای گەشتیاری ئەکوا تارین، یەکێکە لە پرۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە هەولێر، پرۆژەکە لەسەر رووبەری 20 دۆنم و بە سەرمایەی 20 ملیۆن دۆلار دامەزراوە.
پرۆژەکە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی بریتییە لە سەنتەرێکی هاوچەرخی وەرزشی و مەلەوانگەیەکی ئۆلۆمپی کە بەدرێژایی ساڵ کراوەیە، بەشی دووەمی وەرزییە کە بۆ ماوەی 4 مانگ لە وەرزی گەشتیاریدا دەکرێتەوە و ئەویش لە دوو بەش پێکهاتووە (یاری هاوچەرخی منداڵانە و مەلەوانگە و یاری هاوچەرخ بۆ تازە پێگەیشتووان). هەروەها رووبارێکی دەستکردیش لە نێو پرۆژەکەدا هەیە.
ئەمیر ماغول ئەحمەد، خاوەنی کۆمەڵگای گەشتیاریی ئەکوا تارین، بە(رووداو)ی گوت: لەبەر ئەوەی هەولێر شوێنێکی گەرمە و رووباری لێ نزیک نییە، زۆربەی گەشتیارانی عەرەبیش حەزیان بە مەلەیە لە شوێنە گەشتیارییەکان کە پێشتر بەناچاری رێگەی دووریان دەبڕی بۆ گەیشتن بە رووبار و شوێنە سروشتییەکان، بۆیە ئێمە بیرمان لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی گەشتیاری هاوچەرخ بۆ مەلە کردەوە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە ئەوەیە کە خێزانییە و هەموو ئەندامانی خێزان دەتوانن مەلە و یاری بکەن. ئەمیر دەڵێت: هەر ئەمەیە وایکردووە پرۆژەکەمان بکەوێتە پرۆگرامی گرووپە گەشتیارییەکان و هەر گەشتیارێک بەگروپ بێتە کوردستان سەردانی پرۆژەی ئەکوا تارین دەکات، بۆیە لە وەرزی گەشتیاریدا مانگانە 45 تاوەکو 60 گروپی گەشتیاری روو لە پرۆژەکەمان دەکەن.
پرۆژەکەی ئەمیر هەلی کاری بۆ 300 کەس دابین کردووە، ئەمە جگە لەوەی بووەتە هۆی راکێشانی سەرمایە بۆ کوردستان.
ئەمیر دەڵێت: بیرۆکەی فراوانکردنی پرۆژەکەمان هەیە، بەڵام نەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکی لە کوردستان بۆ پاڵپشتی دارایی بیرۆکەکان و ناسەقامگیری ئابووریی کوردستان و رۆتینیاتی حکومەت و ئەو باجە زۆرەی حکومەت وەریدەگرێ‌، رێگرن لەبەردەم ئێمە.
بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری، ساڵی 2007 تاوەکو 2013 کەرتی گەشتیاری لە کوردستان بەردەوام لە گەشەدا بوو. ساڵی زێڕینی ئەم کەرتەش 2013 بووە کە دوو ملیۆن و 952 هەزار گەشتیار روویان لە کوردستان کرد، بەڵام بەهۆی هێرشی داعش و ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ناوچەکە و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ژمارەی گەشتیاران زۆر کەمی کرد، بە جۆرێک ساڵی 2014 بەراود بە ساڵی 2013 بە رێژەی 48.2% کەمی کرد. ساڵی 2015 خراپترین ساڵ بوو بۆ کەرتی گەشتیاریی کوردستان کە تەنیا 782 هەزار گەشتیار روویان تێکردبوو. بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا جۆرێک لە بووژانەوە لەو کەرتەدا دەبینرێ، ساڵی 2016 نزیکەی 1.6 ملیۆن گەشتیار و ساڵی رابردووش 2.1 ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بگاتە 2.5 ملیۆن کەس.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی گشتیی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە (رووداو)ی گوت: لە 12 ساڵی رابردوودا تەنیا لەڕێگەی دەستەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 6 ملیار و 779 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لەکەرتی گەشتیاری کراوە، ژمارەیەک پرۆژە دامەزراون کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە راکێشانی سەرمایە بۆ کوردستان.
ژینگە و سروشتی هەرێمی کوردستان زۆر لەبارە بۆ وەبەرهێنان لەسێکتەری گەشتیاری و وەبەرهێنانیش لەو سێکتەرە پڕ قازانجە، بەڵام بەرپرسانی گەشتوگوزار دەڵێن لەبەر ئەوەی گەڕانەوەی سەرمایە لەم سێکتەرە کەمێک درێژخایەنە، بۆیە بەراورد بە سێکتەری پیشەسازی و نیشتەجێکردن، کەمتر سەرمایەگوزاری لەم سێکتەرە کراوە.
مەولەوی جەبار دەڵێت: ناوچەی گەشتیاری زۆر سەرنجڕاکێشمان هەیە کە هێشتا گەشتیاری بۆ نەچووە، بۆیە دەرفەتی وەبەرهێنان لەم کەرتە زۆر فراوانە، ئەگەر زەمینەسازی بۆ بکرێت دەبێتە سەرچاوەیەکی زۆر باشی داهات بۆ وڵات. مەولەوی جەبار گوتیشی: بۆ سەرمایەگوزاریی زیاتر لەو کەرتە پێویستە حکومەت ئاسانکاری زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکات و وەک هاندانیش پێشینەی تایبەت ببەخشێتە ئەو وەبەرهێنەرە بچووکانەی مەبەستیانە لەناوچە گەشتیارییە دوورەکان وەبەرهێنان بکەن.
بەپێی دوایین راپۆرتی ساڵانەی ئەنجوومەنی گەشتوگوزاری جیهانی، ساڵی رابردوو کەرتی گەشتیاری بەرێژەی 10.4% بەشداری لەتێکڕای داهاتی جیهاندا کردووە کە دەکاتە نزیکەی 8 تریلیۆن دۆلار، خەرجی گەشتیارانی جیهانیش 1.49 تریلیۆن دۆلار بووە کە دەکاتە 6.5%ی تێکڕای بەهای هەناردەی جیهان، بەهەمانشێوە سێکتەری گەشتیاری بەڕێژەی 9.9% بەشداری لە تێکڕای بازاڕی کار لەجیهاندا کردووە و لەو رێگەیەوە زیاتر لە 313 ملیۆن هەلی کار رەخساوە.
مەولەوی جەبار دەڵێت: نازانین کەرتی گەشتیاری بەرێژەی چەند بەشدارە لە داهاتی نیشتمانی، بەڵام لەڕێگەی گەشەپێدانی ناوچە گەشتوگوزارییەکان و بەشداریمان لەکۆڕ و کونفرانسە هەرێمی و جیهانییەکان لەهەوڵی ئەوەداین سەرنجی زیاتری گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی و جیهان رابکێشین، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بگەین بەو ئامانجەی کەرتی گەشتیاری بە رێژەی 10% بەشداری داهاتی نیشتمانی بکات.[1]
07-06-201807-06-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-06-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-06-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🏕 گەشتوگوزار
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 7 2018 9:58AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jun 7 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jun 7 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,100 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بایی 6 ملیار و 779 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریدا کراوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-06-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,749 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574