تورکە رەگەزپەرستەکان هێرش دەکەنە سەر بارەگای هەدەپە
باشووری کوردستان
-
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک بەوەکالەت رایگەیاند، بڕیاری دادگای کەرکووکی لەبارەی دەستگیرکردنی تەمیز کردووەتەوە، بەوهۆیەشەوە بڕیاری دەستگیرکردنی راگیراوە و دەشڵێت، سکاڵام لەسەر دەستەی دەستپاکیی کەرکووک تۆمارکردووە، چونکە پیشەییانە کارناکەن.
[2]
- دوای تۆمەتبارکردنی یەکێتی لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکیا بەوەی گرووپێکی نێو ئەو حیزبە هاوکاری پەکەکەیان کردووە، گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، یەکێتیی ناخوازێ دڵۆپێک خوێن (لە ژێر هەر ناوێک) لە کورد یا تورک و هەر پێکهاتەیەکی دیکە بڕژێت بۆیە پێداچوونەوەی وردتر بەم هەڵوێستەی تورکیا گرنگە و ئاشتی دەپارێزێت.
[2]
- بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە رۆژنامەی ئاوێنە دەوەستێت.
[3]
- دەرنگانی شەوی رابردوو، لە شاری
خانەقینخانەقین، شەڕوپێکدادان لە نێوان دوو گروپی چەکداری
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی روویداو بەهۆیەوە دوو چەکدار برینداربوون.
[4]
- بیناڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی 11 بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا هەیەو ژمارەی سەربازەکانی سوپای تورکیا لە هەرێم بۆ دوو هێندە زیادکردووە.
[5]
- بەدروشمی هەوڵێک بۆ داڕشتنەوەی هێڵەکانی داهێنان لە زانستی ژمێریاریدا، گروپی کۆمپانیاکانی فاروق و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆتێل گراند میلینۆم سیمپۆزیۆمێکیان ئەنجامدا.
[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبیانوی هەبوونی بارەگاکانی
پەکەکەپەکەکە، سنوری
ئامێدیئامێدیان بۆردومانکرد.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی راوێژکارە سەربازییەکانیان لە مەنبج ئەرکەکانیان کۆتایی هاتووە، لەئێستادا لەو شارە کشاونەتەوە.
[4]
- هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەنجوومەنی سەربازی منبجی لەوە دڵنیاکردووەتەوە کە لەو شارە دەرناچن، بەڵکو لەگەڵ هێزەکانی تورکیا بە هاوبەشی لە باکووری رۆژئاوای منبج خاڵی هاوبەش دادەنێن.
[2]
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ناوەندی یەکێتیی ئێزدیەکانی لە
عەفرینعەفرین تەقاندەوە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- شەوی رابردوو، گرووپێکی نەتەوەپەرستەکانی سەر بە مەهەپە کە ژمارەیان نزیکەی 100 کەس دەبوو، هێرشیانکردە سەر بارەگای لقی رێکخستنەکانی
هەدەپەهەدەپە لە پارێزگای بۆڵو کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای تورکیا و بارەگاکەیان بەردبارانکرد و ئاگریان لە بەشێکی بارەگاکەدا بەردا و ئاڵای هەدەپەشیان سووتاند.
[2]
- چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەورووپادا بەرێوە دەچێت، لە هەفتەی 310هەمین دایە.
[1]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئاگادارین گرووپێکی نێو
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری
پەکەکەپەکەکەیان کردووە.
[2]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی فراوانکردنی سزکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، ئەمڕۆ ناوی 6 کەس و 3 قەوارەی دیکەی ئێرانیان خستە لیستی سزادراوانەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا روونیشیکردەوە، سزا نوێیەکانیان گروپەکانی سەر بە ئەنسار حیزبوڵڵا و کۆمەڵەی هانیستای پرۆگرامسازی ئێرانی دەکاتە ئامانج.
[6]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان