بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە مانگی ئایاری ڕابردوو، تێکڕای هەڵاوسان لە تورکیادا بەرێژەی 12% بەرزبووەتەوە، ڕەنگە ئەوەش بانکی ناوەندی تورکیا ناچاربکات، کە دووبارە نرخی سووەکان بەرزبکاتەوە، لەکاتێکدا مەترسییەکی زۆر لەسەر هێزی ئابووری ئه و وڵاتە هەیە.
پەیمانگای ئاماری تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی حوزەیران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە لەمانگی ئایاری ڕابردوودا، نرخی کاڵاوشمەکی بەکاربردن لە بازاڕدا بەرێژەی 12.6% زیادیکردوە، لە کاتێکدا لەمانگی نیساندا بەرێژەی 10.8% بەرزبووبوەوە.
زیادبوونی تێکڕای هەڵاوسانی نرخەکان، بەهۆی مەترسییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوەیە، کە لەسەر فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوودڵی زۆری لای وەبەرهێنەران دروستکردووە، کەحکومەتی تورکیا توانای ڕوبەڕوونەوەی هەڵاوسانی نرخەکانی نییە و کێشەکانی پێچارەسەر ناکرێت.
لە کۆتایی مانگی ڕابردووشدا سەرەڕای ناڕەزایی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، بانکی ناوەندی تورکیا، بۆ پاڵپشتی بەهای لیرە، ڕێژەی سووکانی لە 13.5 بۆ 15.5 بەرزکردەوە، ئەوەی بەهای لیرەی بەرامبەری دۆلاری بەرزکردوە بۆ 4.65 لەکاتێکدا پێشتر یەک دۆلار بە 4.95 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.[1]
#04-06-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,556 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !