بەهۆی گردبوونەوە و لەسەر ویستی دانیشتووانی چەندین گوندی نزیک بە کانی زێڕی زەڕشۆران لە شاری تکاپی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئه و کانزایە دادەخرێت.
ئاژانسی ئیلنای ئێرانی بڵاویکردەوە، ئه و کانە لەسەر ویستی دانیشتووانی گوندی زەڕشۆران و چەندین گوندی دەوروبەری داخراوە، دانیشتوانی گوندەکەنیش دەڵێن، لەکاتێکدا ئەوان بێکارن کە ئه و کانە لە ناوچەی ئەواندایە، کەچی زۆرینەی کرێکارەکانی کانەکە لە شوێنە جیاوازەکانی پارێزگاکە و شارەکانی دیکەی ئێرانن و جیا لەوەش دەرهێنانی زێڕ زیانی بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە و سروشتی ئه و ناوچەیە لە فەوتاندایە.
بڕیاری داخستنی ئه و کانە لە لایەن خاوەن کارەکەوە دراوە و بۆ ماوەیەکی کاتییە تا چارەسەری کێشەکان دەکرێت.
کانی زێڕی زەڕشۆران گەورەترین کانی زێری ئێرانە کە لە گوندی زەڕشۆرانی سەر بەشاری تکاپە و سەر بەپارێزگایی ورمێیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
#04-06-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,617