ئاییندەی کەرکوک لەنێوان هەرێم و بەغدا
توێژەران:
د. ئومێد ڕەفیق فەتاح
د. عابد خالید ڕەسوڵ
د. زمکان عەلی سەلیم
د. جەلال حەسەن مستەفا
م. هەردی مەهدی میکە
بە چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د. ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجوومەنی زانکۆو مامۆستا و ڕۆشنبیران و نووسەران، لە ڕێکەوتی (29 /7 /2018) لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی مەراسیمێک بۆ ناساندنی پەرتووکی (ئاییندەی کەرکووک لەنێوان هەولێر و بەغدا) ڕێکخرا کە بەرهەمی پڕۆژەیەکی زانستی سەنتەرەکەمانە (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاییندەیی) کە بەهاوبەشی لەگەڵ (سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و سیاسی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی) ئەنجامدراوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بەوتەیەکی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (د. ڕەزا حەسەن حسێن) دەستی پێ کرد و بەڕێزیان ڕایگەیاند: بڵاوکردنەوە و چاپکردنی ئەم جۆرە لە پەرتووک بە ئەرکێکی گرنگی زانکۆی سلێمانی دەزانین. سەرۆکی زانکۆ وتیشی: پەرتووکی ئاییندەی کەرکووک لەنێوان هەولێر و بەغدا پرژەی چەند لێکۆڵینەوەکی زانستیی گرنگە لەسەر مێژوو جوگرافیا و دیمۆگرافیای شاری کەرکووک و دۆخی ئەمنی و کارگێڕی ئێستا و ئاییندەی ئەو شارە لەسەر ئاستی هەرێم و ئێراق و لای هێزە نێودەوڵەتییەکان، بەرهەمهێنانی ئەم کارەش جێگای دەستخۆشییەو هیوای شتی باشتر و باشتریان لە توێژەرانی هەردوو سەنتەرەکە خواست، هەروەها وتی: ئەم پەرتووکەش بەرهەمێکی تری ناوازەیە بۆ سەر خەرمانی فیکری و مەعریفی و پەرتووکخانەی کوردی. [1]
Lue kirja: ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
Download:
416 kertaa
Pyydämme kaikkia kirjailijoita, kääntäjiä ja kustantajia ilmoittamaan meille, jos he eivät ole samaa mieltä, että heidän kirjoja ladattavissa Kurdipedia palvelimelta.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,746 kertaa