بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە فێستیڤاڵی خانەو دایەنگەکان بەڕێوەچوو
باکووری کوردستان
- 430 زیندانی کە لە بەندیخانەی کراوەی
ئامەدئامەد بەند کراون، لە دژی مامەڵەی کاربەدەستانی بەندیخانەکە ڕاپەڕین و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.
[5]
- سەرۆککۆماری تورکیا لە ئامەد رایگەیاند زمانی کوردی وەکو شیری دایکتان حەڵاڵە بۆتان و هێندەی زمانی تورکی بەهادارە. دەشڵێت با هیچ کەسێک بەدوای دەوڵەتەوە نەبێت بۆ کورد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری
بانەبانە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شوناسی ئەو کچە بە ناوی سروە ڕەحیمی ڕاگەیەندراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو، چەکدارانی
داعشداعش هێرشیان بۆ سەر گوندی حەفتەغاری سنووری داقوق هێناوە و لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بەهۆی شەڕەکەوە بەشێک لە کشتوکاڵی ناوچەکەش سووتاوه.
[1]
- پۆلیسی
کەرکوککەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند.
[1]
- قایمقامی
قەڵادزێقەڵادزێ رایگەیاند، لە پێناو کەوتنەوە کاری پڕۆژەی ئاوی خاس کە سەرچاوەی ئاوی سەرەکی قەڵادزێیە، بەربەستیان لەبەردەم ئاوی
زێی بچووکزێی بچووک دروستکردووە و گوتی ئێستا پڕۆژەی ئاوی خاس کەوتووەتەوە کار.
[2]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مندالڵانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی فێستیڤاڵی خانەو دایەنگەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا خانەی نەوجەوانانی کچان و کوڕان و خانەی منداڵانی ئەو بەرێەبەرایەتییە و دایانگە حکومییەکانی ناوشاری
سلێمانیسلێمانی بەشداریان تێداکرد و چەند چالاکییەک ئەنجامدرا.
[1]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکانی سەر سۆران رایگەیاند، ئەو هێزی تورکیا کە چوبوونە گوندی
بەرمیزەبەرمیزە، ئێستا گوندەکەیان چۆڵ کردووە و کشاونەتەوە بارەگاکانی خۆیان. گوتیشی داوای هاوکارییان لە خەڵک کردووە، بەڵام خەڵک رەتی کردووەتەوە.
[2]
- فەرمانی دەستگیرکردن بۆ
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرچوو.
[3]
- لەسەر هاتنەناوەوەی سوپای تورک بۆ باشووری کوردستان،ئەمنیداری گشتی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بۆ پاراستنی سنوورەکان پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت، چونکە پاراستنی سنوورەکانی لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، نەک وەزارەتی پێشمەرگە.
[1]
- عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران دەستیپێکردووە، کە رۆژانە بە تانکەر بڕەکەی لەنێوان 30 بۆ 60 هەزار بەرمیلە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی- هەسەدە لە کاتژمێر 8ی ئێوارەوە بە ئامانجی ڕزگارکردنی گوندەکانی باشووری
حەسەکەحەسەکە و گوندی دەشیشا-ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی شەداد-ی کانتۆنی حەسەکە، هەڵمەتی گەردەلوولی جەزیرەی دەست پێکردەوە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی جمهوریەتی ئۆپۆزسیۆن، گروپێک کە لە 10 بۆ 15 کەس پێکهاتبون هێرشیان کردوەتەسەر کاروانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی
هەدەپەهەدەپە لە شاری ئەنکەڕە.
[1] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)