جارێکی دیکە حکومەتی ئێران ئاوی #زێی بچووک#ی گرتەوە. لە ماوەی 24 کاژێردا 80 سانتیمەتر ئاستی ئاو دابەزیووە. پڕۆژەی ئاوی خاس، کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی نزیک 85 هەزار کەسەی پشدەرە، خەریکە لەکاردەکەوێت.
لە ئاوی زێی بچووک 100 مێگاوات تەزووی کارەبا بەرهەمدەهێنرێت، 400 پڕۆژەی حەوزی ماسی لەسەرە، زیاتر لە سێ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراو کردووە.
لە 80%ی سەرچاوەی ئاوی زێی بچووک چیاکانی مهاباد، پیرانشار و سەردەشتە. بەشێکی دیکەشی لە چیای قەندیلی باشووری کوردستان دەڕژێتەناوی، 400 کیلۆمەتر دریژیەکەیەتی تاوەکو دەڕژێتە ڕووباری دیجله.[1]
#02-06-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,052 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!