🏠 Start
Send
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Kontakt
Om!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Mer
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Om!|Bibliotek|📅
🔀 Tilfeldig element!
❓ Hjelp
📏 Vilkår for bruk
🔎 Avansert søk
➕ Send
🔧 Verktøy
🏁 Språk
🔑 Min konto
✚ Nytt element
📕 Det som var vanskelig å leve med
Det som var vanskelig å leve med
En kurders beretning Om krig og tortur
Abdusamet Yigit
📕 Det som var vanskelig å leve med
📝 Les bøker-unngå angst og stress
Hei alle kjære medborgere både i Kurdistan og i Norge.
Som dere alle vet at utbruddet av viruset Covid-19, også kjent som Corona har ført til angst, stress og enkelte steder panikk blant befolkningen
📝 Les bøker-unngå angst og stress
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Masteroppgave i helsefag
Odd Edvardsen
Avdeling for sykepleie og helsefag (ASH)
Institutt for klinisk medisin
Universitetet i Tromsø
September 2006
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
📕 Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
📕 Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
📕 Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
📕 Bibliotek
68 i Kjølvannet Av Den Iran...
📊 سزاکانی واشنتن کەرتی نەوت و غازی ئێران پەکدەخات | Gruppe: Statistikk og undersøkelser | Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Ranking element
⭐⭐⭐⭐⭐ Utmerket
⭐⭐⭐⭐ Veldig bra
⭐⭐⭐ Gjennomsnittlig
⭐⭐ Dårlig
⭐ Dårlig
☰ Mer
⭐ Legg til i mine samlinger
💬 Skriv din kommentar om dette elementet!

✍️ Elementer historie
🏷️ Metadata
RSS

📷 Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
🔎 Søk i Google for valgt element!
✍️✍️ Oppdater denne artikkelen!
| 👁️‍🗨️ | 👂
سزاکانی واشنتن کەرتی نەوت و غازی ئێران پەکدەخات
📊 Statistikk og undersøkelser

نەوت یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ئێرانە و نزیکەی 22%ی ئابووریی ئێران پێکدەهێنێ، لەپاش خزمەتگوزاری و سەرچاوە کانزاییەکان و پیشەسازی بە سێیەم کۆڵەکەی سەرەکی ئابووریی ئێران دادەنرێ. هەرچەندە ئێران هێندەی وڵاتانی کەنداو وابەستەی نەوت نییە، بەڵام بایەخی نەوت بۆ ئابووریی ئێران لەوەدایە کە لەپاڵ غازی سروشتی گرنگترین ماتریاڵی هەناردەکراوی ئێرانە. لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا سزا ئەتۆمییەکانی ئێران کەرتی نەوتیشیان گرتبووەوە، چاوەڕێ دەکرێ ئەمجارەش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نەوتی ئێران بخاتە لیستی سزاکانەوە و بەوەش کەرتی وزەی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی داڕمان بکاتەوە.
ئاکامە کورتخایەنەکان
چاوەڕێ دەکرێ ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئێران قۆناغ بە قۆناغ دابەزێ. ساڵی 2015 و پاش راگەیاندنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و کۆمەڵەی 5+1، ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە. مانگی رابردوو وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند کە ئاستی هەناردەی نەوتیان گەیشتووەتە 2.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و 60%ی ئەو نەوتەش بۆ چین، هیندستان، کۆریای باشوور و ژاپۆن چووە.
گرنگیی ئەو ژمارانە لەوەدایە کە ئێران لە ساڵی 2012 (واتە پێش سزا ئەتۆمییەکانی ئیدارەی ئۆباما) نزیکەی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەناردە دەکرد. بەو پێیەش ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی نیسان ئاستی پێش سزاکانی 2012ی تێپەڕاندووە.
ئێران داوای لە چین و لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە پابەندی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بن و سزاکانی ئیدارەی ئەمریکی لەسەر کەرتی نەوتی وڵاتەکەی رەت بکەنەوە. کۆریای باشووریش لەلایەکەوە داوای لە ئەمریکا کردووە سزا ئەتۆمییەکان هەناردەی کەرتی نەوت نەگرنەوە، لەلایەکی دیکەشەوە لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی نەوتی خاودایە، سعودیە و عێراقیش دوو ئەڵتەرناتیڤی سەرەکین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە.
راپۆرتێکی پەیمانگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە واشنتن (MEI)چاوەڕێ دەکات داوای هیندستان و چین لەسەر نەوتی ئێران بە بەهێزی بمێنێتەوە، بەڵام ئەوروپا، ژاپۆن و کۆریای باشوور بە وریاییەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ نەوتی ئێران بکەن.
دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئێران کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر رێژەی نەوتی بازاڕەکان و نرخەکانی نەوت دادەنێ. پێشتر سعودیە بەڵێنی دابوو لەحاڵەتی دابەزینی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران، ئەوان خۆیان باڵانسی نەوتی بازاڕەکان رابگرن.
کاریگەریی درێژخایەن
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ئابووریی ئێران قازانجی گەورەی لە لادانی سزاکان کردووە. لە سەرووی هەمووشیانەوە بەرزبوونەوەی داهاتی هەناردەی نەوتی ئێران دێ، بەڵام لە راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و غازی وڵاتەکەی، تاران سەرکەوتوو نەبوو.
گەورەترین گرێبەستی وزە کە ئێران لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا واژۆی کردبێ، لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی زەبەلاحی غازی پارسی باشوور. کۆمپانیای تۆتاڵ تاکە کۆمپانیای ئەوروپییە کە گرێبەستی دۆزینەوە و پەرەپێدانی کێڵگەی نەوت و غازی لەگەڵ ئێراندا واژۆ کردبێ، بەڵام ئەو کۆمپانیایە رۆژی 16ی ئایار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە سزاکان لانەدات لە پڕۆژەکەی پارسی باشوور دەکشێنەوە.
وەبەرهێنانی بەرایی کۆمپانیا فەرەنسییەکە بە بڕی یەک ملیار دۆلار بوو. کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا 47 ملیۆن دۆلاری لە پڕۆژەکە خەرج کردووە. بۆیە دەرچوون لە گرێبەستەکە لەو قۆناغەدا کاریگەری لەسەر باری دارایی و بەرزبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکە دەبێ‌.
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ناوچەکە کە بەشی زۆری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای نەوت و غازی خۆی لە نێوخۆ بەرهەم دەهێنێ، بەڵام بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی پێویستی بە پارە و وەبەرهێنانی دەرەکییە.
ماوەی سێ ساڵ سزای ئەتۆمیی قورس (2012 بۆ 2015) پێشکەوتنی کەرتی نەوت و غازی ئێرانی یەکجار خاو کردبووەوە. هەر ئەمەش یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانە بوو کە ئێران سێ ساڵی بوێ بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی وڵاتەکەی بۆ ئاستی پێش سزاکانی 2012 بگەڕێنێتەوە. گەڕانەوەی سزا ئەتۆمییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران قەیرانی گەورە بۆ پێشخستنی کەرتی نەوتی ئێران و ئابووری ئەو وڵاتە دروست دەکات.
بەشی پاڵاوگەکان یەکێک لەو بەشە سەرەکییانە بوو کە ئێران دەیویست لەدوای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ڤیەننا پەرەی پێبدات. بانکی ئێکسپۆرت ئیمپۆرتی کۆریای باشوور رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 15 ملیار دۆلار بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پاڵاوگەکان لە ئێران تەرخان کردبوو، بەڵام پاش بڕیاری کۆشکی سپی لەبارەی کشانەوە لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، پێناچێ بانکە کۆرییەکە لەسەر ئەو گرێبەستە بەردەوام بێ.
پێشکەوتنی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای نەوت و غاز، یەکێک لەو میکانیزمانەیە کە وڵاتانی بەرهەمهێن بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەرهێنان و دابەزاندنی بەهای گرێبەستە نەوتی و غازییەکان دەیگرنەبەر. ئەگەر پیشەسازیی نەوت و غازی ئێران لەو ئاستەی ئێستایدا بمێنێتەوە، ئەوە ئەستەمە لە داهاتوودا بتوانێ ململانێ لەسەر بازاڕەکان بکات.[1]
01-06-201801-06-2018

⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#01-06-2018 |


🗄 Kilder
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 01-06-2018
🖇 Koblede elementer: 1
📅 Datoer & Events
1.👁️01-06-2018
📂[ Mer...]

⁉️ Elementer Eiendom
🏳️ Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 01-06-2018
🗺 Provinsen: 🇮🇷 Iran
📈 Type statistikk: ⚠️
📈 Type statistikk: 💰 Økonomi

⁉️ Technical Metadata
✨ Element Kvalitet: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
Dårlig👎
✖️
 40%-49%
Dårlig
✖️
 50%-59%
Dårlig
✔️
 60%-69%
Gjennomsnittlig
✔️
 70%-79%
Veldig bra
✔️
 80%-89%
Veldig bra👍
✔️
 90%-99%
Utmerket👏
91%
✔️
Lagt inn av (Hawrê Baxewan) på Jun 1 2018 6:00PM
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Seryas Ehmed) på Jun 2 2018 2:36AM
✍️ Dette elementet nylig oppdatert av (Seryas Ehmed) på : Jun 2 2018 2:36AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Dette produktet har blitt sett 1,427 ganger

📚 Bibliotek
  📖 Min drøm om Kurdistan ...
  📖 Et nettverk av førsteh...
  📖 Voksne kurdiske innvan...
  📖 Mer...


📅 Kronologi av hendelser
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021


💳 Donere
👫 Kurdipedia medlemmer
💬 Dine tilbakemeldinger
⭐ Bruker samlinger
📊 Statistikk Artikler 382,825
Bilder 62,962
Bøker 11,998
Relaterte filer 50,499
📼 Video 201
🗄 Kilder 16,145
📌 Actual
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
av Tove Bjørneset (redaktør), Nizar Hirori (redaktør), Bewar Kareem (redaktør) og Ramin Darisiro (redaktør).
Utdanningsdirektoratet 2007 Innbundet
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gerd Manne, Gölin Kaurin Nilsen
Multi - flera språk, 2013
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gölin Kaurin Nilsen, Jorunn Fjeld
Multi - flera språk, 2009
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon
Soran Karbasian
2013
ISBN 978-82-300-1068-6
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generasjonstid : 0,156 andre!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)