لە هەژدەهەم ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید (سەربەست مەحموود)دا: هیچ رەوا نیە تا ئێستا بکوژانی شەهید نەدۆزر
📝 Belgeler
- جەماوەری دڵسۆزی کوردستان...
- کەس و کار و بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان...
ئەمڕۆ 31/5/2018 هەژدە ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی شەهید
سەربەست مەحمودسەربەست مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسیی YNDK و سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا تێپەڕدەبێت و تیرۆریستان دوور لەهەموو بەهاو یاساو رێسایەکی ئایینی و مرۆڤایەتی لە 31/5/2000 دەستی رەشی چەپەلیان گەیاندە گیانی پاکی ئەم سەرکردەیەو شەهیدیان کرد, تیرۆریستان بەم کارە قێزەوەنەیان مێژووی شوومی خۆیان رەشترکرد, شەهید سەربەستیش بووە سیمبۆڵی بەرخۆدان و شۆڕشگێڕی نەتەوەکەمان لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا.
شەهید سەربەست مەحموود سیاسەتوان و رۆژنامەنووسێکی بوێرو هەقگۆ بوو، زۆر ئازایانە رەخنەی لەسیاسەتی داگیرکاری دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان دەگرت و لەرێگەی نووسینەکانی هەموو کات نەخشە و پیلانەکانی دەکردنە بڵقی سەرئاو و لەدیدگایەکی وڵاتپارێزانە و بەشێوازێکی هێمنانە رووبەڕوویان دەبۆوە، هەڵوێستە نەتەوەییەکانی لەنێو رۆشنبیران و وڵاتپارێزان زۆر کاریگەر بوو، لەبەرئەوە لەهەموو بەشەکانی کوردستان شەهید سەربەست مەحموود ناسراو و خۆشەویست بوو, بۆیە تا ئەم ساتەش کارەساتی شەهیدکردنی برینێکە و سارێژ نەبووە.
تێپەڕبوونی هەژدە ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی شەهید سەربەست مەحموود و ئاشکرانەبوونی بکوژانی بۆ ئێمەو خانەوادەکەی و هەموو دۆستان و هەڤاڵانی جێگەی نیگەرانییە، هیچ رەوا نیە کەوا تا ئێستا بکوژانی شەهید نەدۆزرێنەوە، لێرەوە جارێکی دیکە داوا لەحکومەتی کوردستان و دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەین بەشێوەیەکی جددیانەتر هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بکوژانی شەهید سەربەست ئاشکرا بکرێن و لەدادگاییەکی دادپەروەرانە بەسزای خۆیان بگەن.
- سڵاو لەگیانی پاکی شەهید سەربەست مەحموود و گشت شەهیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی کوردستان.
- مردن رووڕەشی بۆ دوژمنان و تیرۆریستان.
- بێتەدی کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و یەکگرتوو دیموکرات.
مەکتەبی سیاسيی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK
10 ی جۆزەردان / 2718ی کوردی
31-05-201831-05-2018ی زایینی
هەولێر - باشووری کوردستان
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!