بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری #قامشلۆ#ی ڕۆژاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد #محەمەد شێخۆ# و محەمەد عەزیز شاکر گرووپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی ڕۆژاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و درووشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لەلایەن بوزق ژەنی ناوداری سووریا، محەمەد عەبدولکەریمەوە پێ بەخشراوە.[1]
ڕۆژی #26-02-2020# بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوایی کرد.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 44,709
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!