ئاوی #بەنداوی موسڵ# بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا کەمیکردووە، کەمئاوی یەک ملیۆن دینار زیانی بە هەر جووتیارێکی ناوچەکە گەیاندووە.
دەوروبەری بەنداوەکە وشک هەڵهاتووە، زەویوزاری بەردەم بەنداوەکە لە کەمئاویی و وشکانیدا قڵیشی بردووە.
بەنداوی موسڵ ساڵی 1985 دروستکراوە، توانای گلدانەوەی 11 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و گەورەترین بەنداوی عێراقە. کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دەبێت.[1]
#31-05-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,460 جار هاتیە دیتن