🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: دور احداث شنكال في تطوير القضية الكردية
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 22-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 22-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆22-01-2020
📆21-01-2020
📆20-01-2020
📆19-01-2020
📆18-01-2020
📆17-01-2020
📆16-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅22 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,646) پەڕتووک||
👫 محێدین چنارەیی - محێدین خدر حاجی محەمەد
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
👫 محێدین چنارەیی - محێدین خدر حاجی محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 21-01-2020
باکووری کوردستان
- بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ماوەی چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، لە نۆ پارێزگای باکووری کوردستان بەفر رێگەی یەک هەزار و 379 گوند و شوێنی نیشتەجێبوونی داخستووە. لە پارێزگای دێرسیم 184، لە چەولێگ 100، لە سێواز 483، لە خارپێت 73، لە سەمسوور 119، لە وان 72، لە جۆلەمێرگ 87، لە بەدلیس 166 و لە مووش 95 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون رێگەکانی هاتووچۆیان بەهۆی بەفرەوە داخراون. بەفربارین لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان بەم شێوەیە؛ لە جۆلەمێرگ زیاتر لە 30 سانتیمەتر بەفر باریوە، لە د
📅 21-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
هەڵمەتی دادپەروەری داوایەك ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 20-01-2020
باکووری کوردستان
- چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگای زۆربەی شارۆچکە و گوندەکانی پارێزگای بەدلیس گیراوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە نزیک قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەک کرد و برینداریان کرد. لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، هاووڵاتییەک بە ناوی مەزهەر سەید رۆستەمی، خەڵکی گوندی ڕەجەب تاوەگۆزی، سەر بە سەلاسی باوەجانی، بەسەختی بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخا
📅 20-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
پرسەی شەڕڤانی شەهید نێچیرڤان لە سەیدسادق بەڕێوەدەچێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-01-1946
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی مەهاباد بوو و رێبەرەکەشی پێشەوا قازی محەمەدی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا راگەیەندرا و ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حوسەینی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حوسەین خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراه
📅 22-01-1946
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 367,961 | وێنە 56,994 | پەڕتووک PDF 10,646 | فایلی پەیوەندیدار 37,745 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 13,358 |
📖 چیرۆکی شاعیرێک | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

چیرۆکی شاعیرێک

عەزیز نەسین
لە فارسییەوە: یەحیا خەلیل
دەستانم خستبوویە نێو گیرفانمەوە و لەژێر باراندا، ڕێی ماڵەوەم گرتبووە بەر.
بە یادی ژان و خەمی خۆم، بیرم دەکردەوە. دەستم لە توێی گیرفانمدا، بۆ چەند لیرەیەک دەگەڕا... لەم دۆخەدا هاوسەرینەکەم کەوتەوە یاد، کە هەمیشە دەیگوت:
_ (حەسەن ئاغا) هیچ نەبێ ئەوشەو مەڕۆرە دەرێ با پێکەوە شێو بخۆین...
بەڵێ، من هەمووکات بۆ ئەوەی کەسێتیی هونەری و ڕوواڵەتی هەستیاریی خۆم پێشانی دەرەوە بدەم، لە هەر کۆڕێکدا لێوم دەکردەوە و شیعرەکانم دەخوێندەوە.
ژنەی هەژاریشم، بێ ئەوەی هەواڵێکی لە من هەبێت، یاخود من ئاگەدارییەکم لە ئەوەوە چنگ بکەوێت، بە تەنیایی سەری دەخستە سەر سەرین و شەوی بە ڕۆژێ دەگەیاند.
ڕۆژێک لە نێو پاسدا بووم، ئاپۆڕەی خەڵکی دیسانەوە حاڵی منی خراپ کردەوە! ویستم خۆم ڕابگرم، وەلێ نەگونجا و نەگونجا، دەبووایە چەند دێڕە_شیعرێک بهۆنمەوە و ئێشی کۆمەڵم لە نێو ئەو ئاپۆڕە و قەرەباڵەغییەدا، ئاشکرا بکردایە. تا گەرەکم بوو وشەیەک بهێنمە سەر زوان، یەکێک گوتی:
_ کابرا هۆشت لە کوێیە، بڕۆرە پێشێ، شێت بووی، لەبەر خۆتەوە قسان دەکەی!
بە داخەوە، نەک تەنێ ئەو کابرایە بەڵکە ئەوانیتریش لە هەڵبەستە گیانتەزێنەکانی من کە دەردی خۆیانم دەگێڕایەوە، چ ئاوڕێکیان نەدایەوە و زەوقی منیشیان کوێرەوە کرد.
کاتێک بە بیگ ئۆغلۆ گەییشتم، لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم. بە پێش پەنجەرەی فرۆشگەکاندا دەسووڕامەوە. هەمەجۆری و شێوەجیایی جلوبەرگ و کەوش و کراسەکان، چاوانی منیان ئەبڵەق کردبوو. بێئاگایانە دەستانم لە نێو گیرفانمدا بە دووی پارەدا دەگەڕا. بەڵام تەنیا سی لیرەم هەبوو. لەو وەختەدا، لە خەیاڵی خۆدا شیعرێکم هۆنییەوە و ژانی دەروونم بە ڕێکوپێکی کێشا! لەو بارەدا کەسێک لیرەیەکی لە مست نام.
_ کاکە ئەوە چ کارێکە، من خۆ سواڵکەر نیم.
_ ڕووگیر مەبە گیانم، وەرە پێویستت پێ دەبێت.
_ بەڕێز من خۆ گوتم سواڵکەر نیم، خەریکبووم شیعرم دەهۆنییەوە.
ئەویتر گوتی:
_ بێچارە لە نەبوونییدا بووە بە شاعیر و وا هەست دەکات شاعیرە...
_ وێڵی کە بابە، ڕەنگە خەیاڵاویی بێت...
_ ئەرێ، لەم چەرخ و زەمانەدا چ کەسێ ئاقڵە، هەر کەسە و بە شێوەیەک شێتە.
ئەز کە قسەکانی ئەوانم دەژنەفت، تووڕە بووم و هاوارم کرد.
_ کابرای کەچسروشت، شێت خۆت و باو و باوانتە، بە من دەڵێی شێت...
لەو کاتەدا هەموو ئەوانەی پشتەوەم هاواریان دەکرد:
_ شێتە، شێتە!... هێی هێی شێتە!
سەرتان بە ژان نەهێنم، وەها پەست بووبووم، کە لە کووچە و پاش کۆڵانەکانی شەقامەکەدا، خۆم بە ئاکسارای گەیاند. لەوێندەر هاوڕێیەکم هەبوو پێشتر دەزگێڕ بوو، بەڵام ئێستا فرۆشگەیەکی باشی هەبوو و هەمیشە، گەشتیارانی زۆربەی وەڵاتان کە بۆ ئیستەنبووڵ دەهاتن، لە فرۆشگەکەی وی شتیان دەکڕی. یەکڕاس لە پێش فرۆشگەکەی ئەودا خۆم دیتەوە و، چوومە ژوورێ و سڵاوم کرد.
_ وەی وەی، کاک حەسەن، فرە سەیرە چۆناوچۆن ڕێتان بێرەدا کەوت...
_ هەی، چی بێژم هەڤاڵی ئازیزم کە دڵم پڕ خوێنە، لەم دەوروبەرەدا دەخولامەوە، ویستم سڵاوێکت لێ بکەم...
میهرت نواند، خۆشییت هێنا، هەنگاوتان وە بان چاوانم...
_ باشە کاروبارت چۆن دەڕوات؟
_ ئەی، خراپ نییە، ڕۆژگارە ئیدی، دەبێت سەرێکی شل بگری!
من کە خۆم لە تەنگاوی ژیاندا وەخت بوو دەخنکام و، هەر سەرێک لە پەتی ژیانم دەگرت، گرێکوێرەیەکم تێ دەدیت، بە درۆوە سەری ڕازیبوونم بۆ قسەکانی دەلەقاندەوە. ئەو لەو ساتەدا گوتی:
_ حەسەناغا چەند ساڵ دەبێ کە یەکترمان نەدیوە...
ویستم بڵێم لەو کاتەوەی کە تۆ دەزگێڕ بووی و من لە زانستگەدا دەمخوێند، یەکدیمان نەبینیوە بەڵام قەپم بە زاری خۆدا کرد و نەمگوت.
_ لەمێژ کاتە، لێ ماشەڵڵا، هەزار ماشەڵڵا... دۆخی ئێوە گەلێک باشە...
_چ باشییەک ئازیزی من، هێشتا بەو هەموو کار و جووڵەوە کە لە شەشی بەیانییەوە تاکوو نۆی شەو کار دەکەم، دیسانەوە یەکم لە گرۆی (دوو)دایە...
من سەرێکی ڕازیبوونم بۆ قسەکانی جووڵاندەوە، لە ڕاستیدا لە حاڵی خۆمدا بووم و خەریک بووم ڕازیبوون و شاهێدیم بۆ دۆخی خۆم پێشان دەدا. ئەو دووبارە گوتیەوە:
_ هەنووکە دەبێ خوێندنت تەواو کردبێت، ئاوا نییە؟
ئەڵبەتە تا لە بیرم نەچووە دەبێت بڵێم، من و (کەمال)ی هاوڕێم، لە دواناوەندیدا هاوپۆل بووین. ئەو پاش دیپلۆم، بۆ خزمەتی سەربازی ڕۆییشت و پاشی ئەویش بوو بە دەزگێڕ، وەلێ من شەوەیل نەخەوتووم، چاوانم کوێر کرد تا لە تاقیکردنەوەی ئەزموونی قەبووڵ بووم. دواجار لە بەشی وێژە وەرگیرام و پاشی چەندان ساڵ لە خوێندن و تەواوکردنی زانستگە، لە یەکێک لە فێرگەکاندا سەرقاڵی دەرسگوتنەوە بووم.
_ بەڵێ، نێزیکەی چەندساڵێکە تەواوم کردووە، بەڵام...
_ باشە ئێستایش شیعر دەنووسیت؟
_ ئەرێ، هەنووکەیش جارناجارێک چەند دێڕە_شیعرێک دەهۆنمەوە، وەلێ...
_ وەک بێژی لە جێیەکدا کتێبێکی تۆم دیوە، بەدڵنیاییەوە هەڵبەستەکانت تا ئەم ساتە بە ئەندازەی دیوانێک گەییشتوون...
_ نەخێر، بە هیچ شێوەیەک من کتێبم نییە، یانێ نووسیومە بەڵام وەشان نەکراوە، بەڵام هێندێک جار چەند دێڕێکی شعرەکانم لە بڵاڤۆکەکاندا بڵاو دەکرێنەوە.
_ بێگومان پارەیەکی باشت چنگ دەکەوێت، وایە؟
ویستم بڵێم لە خەیاڵدا دەژییت، بەڵام نەمتوانی و بە زۆر خۆمم گرت و گوتم:
_ خراپ نییە، سوپاس بۆ خودا.
لەو وەختەدا کە کڕیارە دەرەکییەکان هاتنە ژوورێ، لە هەمەچەشنیی کراسە نەرم و چەرمەکانیان داوا کرد. ئەمیان هەڵدەگرت، ئەویتریان تاقی دەکردەوە. لە کۆتاییدا دانەیەکیان لە تەنوورە چەرمەکان هەڵگرت و ڕۆییشتن. لەو کاتەدا هاوڕێکەم گوتی:
_ کاک حەسەن وا باشترە تۆیش لەو جۆرەیان ببەیت، زۆر دەگمەنە، ئەرخەیانم ژنەکەیشت پێی جوان دەبێت.
بە شێوەیەکی وەها منی لە قەیرانێکی ڕۆحیدا دانابوو، وەخت بوو هاوارم لێ بەرز بێتەوە، کە ئەی بابە لە کوێ من پارەم هەیە تاکوو بۆ ژنەی بەلەنگازم تەنوورەی چەرمی بۆ بسێنم.
بەڵام گوتم:
_ نا، گەلێک سوپاس هەڤاڵی ئازیز، خاتوونی من قنیاتکەرە، ئەگەر منیش بیکڕم ئەو قەبووڵی ناکات...
_ باشە، ئێستا تۆ بیبە، گەر دڵی نەیگرت دەیهێنییەوە...
_ نا گیانم، نیازێک نییە، من دەزانم کە نایەوێت.
_ ئێستا تۆ بیبە...
دواجار بە زۆریی ئەو هەڵمگرت کە ڕەنگە سبەی بیگەڕێنمەوە. لەوێ هاتمە دەرێ و بەرەو ماڵ وەڕێ کەوتم.
لە نێو ڕێدا بیرم لە قسەکانی هاوڕێکەم دەکردەوە کە گوتی، بێگومان پارەیەکی باشت لە نووسینی شیعرەکان و بڵاوکردنەوەی کتێبەکان دەست دەکەوێت! بەو خەیاڵەوە بڕیارم دا هەر چۆنێک بووە شیعرەکانم گوڵوەچن بکەم و، ئەوانە لە دووتوێی دیوانێکی تەواودا وەشان بکەم.
بەڵام با ئەوەیش بڵێم کە سەرگوزەشتەی تەنوورەی چەرم بووە چ بەڵایەک بۆ گیانم. ئەوێ شەوێ تەنوورەم بۆ ماڵەوە هێنا، ژنەم بە بینینی ئەو گوتی:
_ مێردی ئازیزم، وا دیارە خۆر ئەوجارە لە خۆراواوە هەڵهاتووە وا تۆ کەوتوویە بیری منیشەوە.
_ نا گیانم، ئەوە ئەسپاردەی یەکێ لە هاوڕێیانمە، دوێشەو بیری چوو لەگەڵ خۆیدا بیبات و بە ناچاری من لەتەک خۆمدا هێنامەوە.
 _ مەگەر دۆستەکەت تەنوورەکەی بە تۆ دابوو؟
_ بەڵێ، دەستی پڕ لە شتومەکی کڕیاو بوو، منیش پێم خۆش نەبوو لەوە زیاتر ئەو بە پەشێوحاڵی ببینم. ویستم کەمێک لە توێشووی بۆ هەڵگرم تا سەرشانی سووک بێت. هاوژینم ساتێک بێدەنگ بوو و گوتی:
ئەرێ، خەڵکی تر لە فکری ژنەکانیاندان، خۆ وەک تۆ نیین کە لە سەرەتای هاوسەرێتیمانەوە تاقە کراسێکیشت بۆ نەسەندووم...
خاتوون، سووکایەتی مەکە، چی بکەم، تەنیا هیوادار بە شیعرەکان بڵاو ببنەوە تاکوو هەرچییەکت دەوێت بۆت بکڕم!
چەند ڕۆژ، بەردەوام لە بڵاوکردنەوەی هەڵبەستەکانم بەڵێنی ئاڵتوونیم بە هاوژینم دەدا و، بەستەزمانە خستبوومە نێو گێتییەکی خەیاڵپڵاوەوە. ئەوە ڕاستە کە دەبێژن شیعرنووسین کاری هەرکەس نییە، دەبێت هەست یار بێت تا چەن دێڕێک بە ئاوازەوە بڕێسی.
ئەو ڕۆژە کە تەنوورەکەم بۆ فرۆشگەی هاوڕێکەم گەڕاندەوە، بە داخەوە لێی وەرنەگرتمەوە. گوتی، ئەگەر وەری بگرمەوە دەبێت بڕێک لە پارەکەی بخەمە ئەژمارەکەوە و هاوپێچ سوودی لێ بخۆم.
_ وەڵڵا، بە پیر، بە پێغەمبەر، ئێمە کەڵکمان لەوە وەرنەگرتووە، هەتا لە قاقەزەکەیشدا دەرماننەهێناوە!
باشە، حەسەناغا، کاتێک جلک چوو چیتر جێگەی خاڵییە. ئەگەر نەتبردبا نووکە بە پارەیەکی باشتر بە بسێنێکی ترم فرۆشتبوو.
_ ئەز کە نەمدەویست، تۆ زۆرەکی گوتت کە بیبەم.
_ باشە، من کە گوتم بەیانیی ڕۆژی پاشی بتهێنایەتەوە، ئێستا چەند ڕۆژێکی بەسەردا ڕۆییشتووە.
_ پیاوی باش، دەرسم هەبوو، نەمدەتوانی بێم، ئێ خۆ سوودیشی لێ نەبینراوە.
_ بەهەرحاڵ، یان دەیبەیت و تەواوی پارەکەی دەدەیت، یاخۆ ڕێژەیەکت لێ دەسێنم و کاڵاکەیش دەبەم.
لە تووڕەییدا هیچیترم نەگوت و بۆ ماڵێم هێنایەوە. بۆ ئەوەی ژنەکەم خۆشحاڵ بکەم، پێم گوت؛ دیاریم بۆ کڕیوە. باوەڕتان هەبێت ئەو شەوە ماڵی ئێمە ڕێک وەکوو بەهەشتی لێ هاتبوو. هاوژینم گۆڕانکاریی لە ڕەوتاریدا کردبوو، گەلێک میهرەبان بووبوو، وەک بێژی تەواوی ماڵ بە کەنینەکانی وی دەکەنینەوە. بەڵام ناخی من دەسووتیا. چلۆن دەمتوانی پارەی تەنوورەکە ببژێرم!
مانگێک تێپەڕی و بۆ هەر پێشهاتێک من شیعرێکم دەنووسی. وا بیر نەکەنەوە کە هەڵبەستەکانم بێهوودە بوون. وەلێ چونکە هەستی تووڕەییم هەبوو و، لە خەڵک و کۆمەڵ و دەوڵەت و ژیانم کوێرەوەریم دەبینی، بە هەستەوە شیعرگەلی تراژیدی و خەمهێنم دەنووسی. لە کۆتاییدا ئەوانەم کۆوە کرد و بە دووی بڵاوکاراندا دەڕۆییشتم.
لە دەرگەی هەر کێم دەدا، پێم دەکەنین و وەڵامی نەخێریان بە ڕوودا دەدام. دواجار یەکێک لەوانیتر بەویژدانتر بوو و گوتی:
_ ئازیزم، تۆ ماندوو بووی، شەوانەڕۆژ، بە بەهرەی خواپێداوی خۆت ئەو دێڕە جوانانەت هۆنیوەتەوە، وەلێ لەوەودوا ئەو وشانە کەڵکێکیان نییە، خەڵکی وێڵی دوای چیڕۆک و سەرگوروشتەی سەرسووڕهێنن، شیعر و ئیشق و ئاشقی ئیتر تەواو بووە، مەردوم بەدوای پارەوەن، تێگەییشتی؟
لە دواییدا تێگەییم ڕاستی لە کن ئەوە، بۆیە بڕیارم دا بە سەرمایەی خۆم دیوانەکە وەشان بکەم و لەو چەڵەمە و تەنگییەدا، بە هێندێک قەرز و قۆڵەوە دەستم دایە ئەو کارە. کتێب بڵاو بوویەوە.
_ حەسەناغا، پارەی تەنوورەکە نادەیت، ئێستا کە کتێبەکەت بڵاو بووەتەوە، بۆچی حسابی خۆتمان لەگەڵدا پاک ناکەیت؟
_ وەڵڵا هێشتا نەمتوانیوە پەخشی بکەم، بە هەر کتێبفرۆشییەکم داوە، گەڕاندوویانەتەوە. یانێ دیوانی بڵندترین شاعیریشمان، هەر وا نافرۆشرێ.
_ پیاوی چاک، بڕۆ دەسگێڕی بکە، ببە خاوەن ماڵ و مناڵ، بە دەرسخوێندن کە هیچێک نابێت.
بینیم ڕاستی لای ئەوە، دوای تەواوبوونی ئەو هەموو ساڵە کە چاوانم کەمهێز بوون و مووی سەرم سەرپاکی وەری و هەتا ئارەزووی خێزانەکەیشم نەهێنایە جێ، کارێکی یەکجار هەڵەم کردووە. دەبێت بە جێگەی بیرکردنەوە لە شیعر و ئاوازبەخشین بە وشەگەل، ئاوازم بە ژینم ببەخشیبا...
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 چیرۆک
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی🇮🇷 فارسی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەیاد کەریم)ەوە لە: May 29 2018 8:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 29 2018 10:57PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 8 2019 8:23AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 537 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.127 KB Apr 8 2019 8:23AMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چیرۆکی شاعیرێک

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574