لە چارەکی يەکەمی ساڵی 2018 قازانجەکانی ئاسیاسێل بەرێژەی 25.08% بەرزدەبێتەوە
📊 ئامار و راپرسی
قازانجەکانی کۆمپانیای
ئاسیاسێلئاسیاسێل بۆ پەیوەندیکردن (TASC) کە لە بازاڕی کاغەزە داراییەکانی عێراق تۆمارە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی 25.08% بەرزبووەتەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار بۆرسەی عێراق بڵاویکردووەتەوه و ئاشکرای کردوە، قازانجە وەرزییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەرزبوەتەوە بۆ 48.77 ملیار دینار (40.5 ملیۆن دۆلار)، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا قازانجەکانیان 1.87 ملیار دینار (1.55 ملیۆن دۆلار) بووە.
بەیاننامەکە رونیکردووەتەوە، کۆی خەرجییەکانی کۆمپانیا ئاسیاسێل لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 284.13 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 333.54 ملیار دینار بوو، بە کەمبوونەوەی خەرجییەکان قازازانجەکانی زیادیکردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە بەپێی ژمێرەی کۆتایی کۆمپانیاکە، قازانجی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2017 بەرێژەی 30.4% بەرزبوەتەوه و گەیشتووەتە 38.48 ملیار دینار و ساڵی 2016 قازانجەکانی 29.51 ملیار دینار بووە.
[1]
29-05-201829-05-2018