قازانجەکانی کۆمپانیای #ئاسیاسێل# بۆ پەیوەندیکردن (TASC) کە لە بازاڕی کاغەزە داراییەکانی عێراق تۆمارە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی 25.08% بەرزبووەتەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار بۆرسەی عێراق بڵاویکردووەتەوه و ئاشکرای کردوە، قازانجە وەرزییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەرزبوەتەوە بۆ 48.77 ملیار دینار (40.5 ملیۆن دۆلار)، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا قازانجەکانیان 1.87 ملیار دینار (1.55 ملیۆن دۆلار) بووە.
بەیاننامەکە ڕونیکردووەتەوە، کۆی خەرجییەکانی کۆمپانیا ئاسیاسێل لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 284.13 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 333.54 ملیار دینار بوو، بە کەمبوونەوەی خەرجییەکان قازازانجەکانی زیادیکردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە بەپێی ژمێرەی کۆتایی کۆمپانیاکە، قازانجی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2017 بەرێژەی 30.4% بەرزبوەتەوه و گەیشتووەتە 38.48 ملیار دینار و ساڵی 2016 قازانجەکانی 29.51 ملیار دینار بووە.[1]
#29-05-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,208 mal angesehen