دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای #کەرکووک# ڕایدەگەیەنێت جیاوازی لەنێوان گەڕەکەکاندا دەکرێت لەرِووی پێدانی کارەباوە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.
دانیال هەمەوەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کەرکووک بە دواڕۆژی وت لەئێستادا کەرکووک بڕی 450 مێگاوات کارەبای هەیە، ئەویش لەگەڵ فراوانی شارەکە ناگونجێت بەتایبەت وەرزی هاوین کە کارەبايەکی زۆرمان پێویستە.
سەبارەت بەجیاوازی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەنێوان گەڕەکەکاندا، ئەو بەرپرسەی کارەبای کەرکووک وتی بەشێک لەگەڕەکەکانی کەرکووک کارەباکەیان لەسەر وەبەرهێنانەو لەرۆژێکدا 18 کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت و لەزۆرترین کاتیشدا 6 کاتژمێر کارەبایان نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە زۆربەی گەڕەکە کوردییەکان نەخراونەتە سەر وەبەرهێنان، بۆیە لەرۆژێکدا 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت.
دانیال هەمەوەندی ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ پێدانی کارەبای هاوشێوە لەگەڕەکە کوردییەکان پێویستە بخرێنە سەر سیستمی وەبەرهێنان کە ڕێوشوێنی پێویستە و لەهەنگاوی دووەمیشدا دەستپێدەکات.[1]
#29-05-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,176 mal angesehen