باکووری کوردستان
- لە ناوچەی گەڤەری
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر تەقینەوەیەک ڕوویدا.
[3]
- لقی یەکەمی دادگای سزا قورسەکانی بورسا، لەسەر داخوازیی داواکاری گشتیی کۆماریی بورسا، مافەکانی 'سەردان، نووسینی نامە، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی پارێزەران'ی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەدەغە کرد. هەمان بڕیاری قەدەغەکاریش بۆ هەریەک لە زیندانیانی ئیمرالی حامیلی یلدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش دەرکراوە. پاش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکە لەلایەن دادگای یەکەمی سزای قورسی بورساوە پەسەند کرا، پارێزەران سەریان لە دادگای باڵای دەستووریی تورکیا دا و لە دژی ئەو بڕیارە سکاڵایان تۆمارکرد.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی تۆپباران و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری شاری
سەردەشتسەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێ، ئاگر لە دارستانەکانی گوندی مارلۆ کەوتەوە و هاوڵاتیانیش ناتوانن کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
[4]
- چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی
ئەنوەر عەرەبئەنوەر عەرەب تەمەن 33 ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای شاری
بۆکانبۆکان دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[6]
- لەناوچە دەشتاییەکانی گوندی (تەکەلی) سەربە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای
هەکاریهەکاری بەتۆمەتی (سنور بەزاندن) سوپای ئێران دەستی بەسەر 970 سەرئاژەڵدا گرت و چوار شوانیشی بەو هۆیەوە دەستبەسەر کرد.
[1]
باشووری کوردستان
- بەهەوڵی هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو ڕزگارکردنی ژمارەیەک پەنابەری کورد لە دەستی گروپە چەکدارەکانی سوریا ڕاگەیەندرا.
[1]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی کوێستانی سەرشێخان-ی بناری
قەندیلقەندیل-یان کرد.
[4]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی
کەرکوککەرکوک -
خورماتووخورماتوو، عەلی خەلیفە ناسراو بە ئەبو زەهرای عەبادی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی دیجلە سەر بە
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی کوژرا.
[2]
- لە ئەمڕۆوە تا 25ی ئەم مانگە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی ئەو لیست و قەوارە سیاسی و هاوپەیمانیەتییانەی کە پەسەندکراون و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش چەندین مەرجی بۆ خۆتۆمارکردنی کاندیدان داناوە.
[4]
- دادگا بەشداری
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنی کوردستان بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت، ڕەتکردەوە.
[2]
- تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای هەرێم بۆ بەژدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان، یاسایی نییە.
[4]
-
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێکی ڕەسمیییان لەگەڵ بەغدا نەکردووە لەبارەی گەڕانەوەی هێزەکانیان بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و تەنها داوای پێکهێنانی ژووری هاوبەش کراوە.
[1]
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە کەرکوک ڕایدەگەێنێت، ئەگەر لە ژماردنەوەی دەنگەکانی کەرکوکدا گۆرانکاریی ڕووبدات، ئەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە چەندین ڕۆژە تورکمان و عەرەب گەمارۆی سندوقەکانیان داوە.
[4]
- لە یەکەم ڕۆژی پرۆسەی ئەژمار و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکاندا، 23 سندووقی دەنگدانی پارێزگای کەرکووک کرانەوە و سەرچاوەیەک لە بنکەی جیاکردنەوەی دەنگەکان باس لەوە دەکات کە جیاوازی هەبووە لە نێوان ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان و ئەنجامی دەستیی دەنگەکان. کاندیدێکی یەکێتیش دەڵێت، ئەو سندووقانە لەلایەن میلیشیاکانەوە لە کۆگاکان قوفڵەکانیان شکێندراون و دەستکاری کراون.
[2]
- شاندێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە خورماتوو بەڕەسمی سەردانی ئاسایشی خورماتوو دەکەن لە
کفریکفری و لە کۆبوونەوەیەکدا داوای هاوکاری لە هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
[1]
- کۆگایەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی هێزی پێشمەرگە لە شاری
دهۆکدهۆک سووتا.
[5]
- ئاسمانی
هەولێرهەولێر بۆ ماوەی دوو کاژێر بەڕووی گەشتی ئاسمانی داخرا. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش ڕایگەیاند داخستنەکە لەسەر داوای هاوپەیمانان بووە.
[2]
- لە ڕێگەی
کۆیەکۆیە-
هەولێرهەولێر هاووڵاتییەک قوڕاوی بەسەری خۆیدا کرد وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانییانی ڕێگەکە.
[1]
- کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی پۆلیس چونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە کەرکوک کە پیشەی فرۆشتنی ماسییە، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هاووڵاتییەکە و هێزەکە دروستبووە، بەهۆیەوە 4 بریندار لەهەردوولا کەوتوەتەوە.
[1]
- کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەو بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی ئەرکەوازی
خانەقینخانەقین تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرچاوەیەک لە
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا وچەتەکانی هاووڵاتییەک بە ناوی
محەمەد ئیبیشمحەمەد ئیبیش-ی 55 ساڵ تەمەنیان لە گوندی هەسانا بە بێ هیچ هۆکارێک ڕفاندووە و دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.
[3]
- گروپێک لە چەتەکان-ی لیوای شام 8 هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئەمین ڕەشید داوود(44)، حۆرێک عەبدۆعەلۆ(45)، ئەمین مەحیەدین عەلۆ(32)، زیاد نووری زیاد(38)، خەبات محەمەد حەسەن(27)، خالد محەمەد ناسح(35) و دوو برا بەناوەکانی محەمەد ئەحمەد حەنان (34) و ئەحمەد حەنان (30) تەمەنیان ڕفاندووە. ئەو هاووڵاتییانەیان بردووەتە بەندیخانەی گوندی قۆبێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.
[3]
- شەوی ڕابردوو، لە نزیک قوتابخانەی ساڵح عەلی لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری عەفرین، گروپێک چەتەی سەر بە سووپای داگیرکەری تورکیا، ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانیان دزیوە و بەسەر خۆیاندا دابەشیان کردووە. لەکاتی دابەشکردنەکەدا لەنێو چەتەکاندا شەڕ دروست بووە. لەئاکامیشدا کوێرانە دەستیان کردووە بە تەقەکردن بەسەر یەکتردا و بە دەورووبەری خۆیاندا.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 6، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵەی کوردان لە شاری بیلەفێلد. ڕاگەیەندرا کە دەیان پۆلیس بەشدار بوون لە هەڵکوتانە سەر کۆمەڵەکە.
[3]
- ئەمڕۆ، پەروین بوڵدان و سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکانی گشتیی
هەدەپەهەدەپە، نامەیەکیان ئاراستەی محەمەد ئیبراهیم تاهریان، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە کرد و نیگەرانییان لەبارەی سزای
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهییەوە دەربڕی.
[4]
-
گولیزەر تاشدەمیرگولیزەر تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی خەڵکی باکوری کوردستان بەمەبەستی چارەسەری تەندروستیی لە نەرویج داوای مافی پەنابەریی کردبوو، شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە لە شاری ئۆسلۆ دەستگیرکرا و ئەمڕۆ خرایە بنکەی دیپۆرتکردنەوە و بڕیارە بە زووترین کات ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکرێتەوە.
[4] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表